وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان سەبارەت بە لێبڕینی مووچە و کەمکردنەوەی بڕی لێبڕین روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند دیاریکردنی رێژەی لێبڕین لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە، هەروەها کەمکردنەوەی بڕی لێبڕین بۆ %15 دوورە لە راستییەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 18ی ئایاری 2021 لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "دوای ئەوەی لەكەناڵێكی ڕاگەیاندن بەشداریمان كرد دەرباری پڕۆژەی یاسای بودجە لێكدانەوەی هەڵە بۆ بەشێك لەقسەكانمان كراوە بەتایبەت لەپرسی لێبڕینی مووچە، لێبڕینی مووچە لە پرۆژەیاسای بودجە دیاری نەكراوەوە، لەبەر ئەوەی مووچە بەیاسا دیاریكراوە دەسەڵاتی ئێمە نییە بەهیچ شێوەیەك لێبڕین دیاری بكەین، بەڵكو ئەمە لەدەسەڵاتی لیژنەی باڵای ئابووری هەرێمە كە بەپێی ئەو داهاتەی هەیە بڕیاری كەمكردنەوە یان هەڵگرتنی مووچە دەدرێت".
ئاماژە بەوەشکراوە "کەمکردنەوەی بڕی لێیڕین بۆ ٪15 دوورە لە راستییەوە و ئێمە هیچ بڕیارێکی لەو شێوەیەمان بڵاونەکردووەتەوە، پێویستە دووربن لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست و بێ بنەماوە".
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق