وەزیری پەروەردە: خوێندن له‌ حاڵه‌تی ناجێگیرییه‌وه‌ به‌ره‌و حاڵه‌تی چاره‌سه‌ركردن ده‌چێت

ليست هناك تعليقات

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئێمه‌ پشتمان له‌ خوێندنی ئه‌لیكترۆنی به‌ستبوو، به‌ڵام ئێمه‌ خوێندنی ناو پۆلمان پێ باشتره‌‌، به‌ پشتیوانی هه‌موو لایه‌ك خوێندنی ئه‌مساڵ له‌ ماوه‌ی مانگێگ كۆتایی پێده‌هێنین، وتیشی، به‌پێی دوایین راپۆرتی یونسكۆ، خوێندن له‌ حاڵه‌تی ناجێگیرییه‌وه‌ به‌ره‌و حاڵه‌تی چاره‌سه‌ركردن ده‌چێت.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن لە ناو قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە هیوادارن بەسەرکەوتوویی لە ماوەی ئەو یەك مانگەی دیارییانکردووە بۆ تەواوکردنی خوێندنی ئەمساڵ، تەواوی بکەن و خوێندنی ئەمساڵ بەفیڕۆنەچێت و قوتابیان سوود لەو ماوەیە وەربگرن بۆ تەواوکردنی وانەکانیان.

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ گوتی: "ئێمه‌ پشتمان له‌ خوێندنی ئه‌لیكترۆنی به‌ستبوو، به‌ڵام ئێمه‌ خوێندنی ناو پۆلمان پێ باشتره‌‌، به‌ پشتیوانی هه‌موو لایه‌ك خوێندنی ئه‌مساڵ له‌ ماوه‌ی مانگێگ كۆتایی پێده‌هێنین".

گوتیشی: "خوێندن له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان له‌ قۆناغی كۆرۆنا وه‌ك سه‌رده‌می پێش كۆرۆنا نییه‌، به‌پێی دوایین راپۆرتی یونسكۆ، خوێندن له‌ حاڵه‌تی ناجێگیرییه‌وه‌ به‌ره‌و حاڵه‌تی چاره‌سه‌ركردن ده‌چێت".

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشكرای كرد، "ئه‌و سیاسه‌تی ئێمه‌ گرتوومانه‌ته‌به‌ر، بریتییه‌ له‌ خۆگونجاندن، به‌ڕێوه‌بردنی به‌ردەوام، قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه‌كی خێرا، بۆیه‌ هه‌موو هه‌وڵی خۆمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ پشتوانیكردنی پڕۆسه‌ی خوێندن"‌.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق