ساڵانە سەدان هەزار کەس بەهۆی کارکردنی زۆرەوە دەمرن

ليست هناك تعليقات

رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت سەدان هەزار کەس لە جیهاندا ساڵانە بەهۆی کارکردنی زۆر بۆ ماوەی چەندین کاتژمێری درێژ گیانلەدەستدەدەن ئەوەش بەهۆی تێکچوونی تەندروستییانەوە.

ئەو رێکخراوە لە توێژینەوەیەکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، 745 هەزار کەسی جیهان لە ساڵێکدا گیانیانلەدەستداوە بەهۆی کارکردنی زۆرەوە، زۆرینەی ئەو کەسانە خەڵکی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا و رۆژئاوای زەریای هێمن بوون.

رێکخراوەکە دەڵێت کارکردن بۆ ماوەی 55 کاتژمێر و زیاتر لە هەفتەیەکدا مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ بە رێژەی 35% زیاددەکات و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ 17% زیاددەکات، ئەمە بەراورد بە کەسانێک کە هەفتانە لەنێوان 35 بۆ 40 کاتژمێر کاردەکەن.

توێژینەوەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە کە زۆرینەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی کارکردنی زۆرەوە گیانیانلەدەستداوە تەمەنیان مامناوەندبووە یاخود بەتەمەن بوون.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif