وەزیری بازرگانی: پێدانی چەكی جوتیاران خێراتر ده‌كرێت

ليست هناك تعليقات

له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: ئەمڕۆ دووشه‌مه‌ 17-5-2021 كەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لەشاندی كۆمەڵە جوتیارێك كرد.

له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زارتدا هاتووه‌: له‌دیداره‌كه‌ی وه‌زیر و شانده‌كه‌دا، وەزیری بازرگانی تیشكی خسته‌ سەر رەوشی ئەمساڵی دانەوێڵە و وشكەساڵی . هەروەها پەلە بكرێت لە دابەشكردنی چەكی شایستە داراییەكانی جووتیاران بۆ ساڵانی پێشوو.

بەپێی راگەیەنراوەكە وەزیری بازرگانی بەڵێنی بە جوتیارەكان داوە بەپێی توانا بتوانن پرۆسەی پێدانی چەكەكان خێراتر بكرێت، تا مافی گشت جوتیاران لەوەرگرتنی شایستە داراییەكانیان زامن بكرێت و ماندوبوونی بەرهەمەكانیان بەزووترین كات وەربگرن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif