نێچیرڤان بارزانی پەیامی خۆی گەیاند

ليست هناك تعليقات

 



دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، وەك بەرزترین دامەزراوەی جێبەجێکردن لە هەرێمی کوردستان دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕێت لە ئاشتەوایی سیاسی و بەهێزکردنی پەیوەندی نێوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان

نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دەیەوێت دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم بکاتە وێستگەیەك بۆ پتەوکردنی پەیوەدنیە سیاسیەکان و کەمکردنەوەو نەهێشتنی ناکۆکیە حیزبیەکان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نێچیرڤان بارزانی ئەو پەیامەی گەیاند کاتێك سەردانی لایەن و هێزە سیاسیەکانیکرد، ئەم سەردانانە کاریگەری ئەرێنی لە سەر پەیوەندی هیزەکان جێدەهێلێت بەتایبەت کە خاڵی بەهێزی ئەم سەردانانە جیاوازی نەکردن بوو لە نێوان ئەو هێزانەی پێکهێنەری حکومەتی هەرێمن و ئەوانەی لەدەرەوەی پیکهێنانی کابینەکەوە بوون، تەنانەت سەرەتای سەردانەکان لە کۆمەڵ و یەکگرتووی ئیسلامیەوە دەستی پێکرد کە دوو هێزی ئیسلامی ئۆپۆزسیۆنن، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە سەرۆکایەتی هەرێم نایەوێت ئەو دامەزراوەیە ئۆپۆزسیۆنی هەبێت، بە ئامانجی ئەوەی دامەزراوەکە ببێتە کۆکەرەوەی هێزە نێوخۆییەکان، لە پاش سەردانی ئەو دوو هێزە لە یەك ڕۆژدا سەردانی هەریەك لە بزووتنەوەی گۆڕان و یەکیەتی نیشتمانی کوردستان و چەند سەردانێکیتریش

ئەوەی گرنگە بۆ ئێستای هەرێمی کوردستان کەمکردنەوەی ئەو بۆ شاییە فراوانەیە کە کەوتۆتە نێوان هێزە سیاسیەکان، چ ئەوانەی پێکێهێنەری کابینەی حکومەتی هەرێمن و چ ئەوانەشی ئۆپۆزسیۆنن، کەمکردنەوەی ناکۆکیەکان و دروستکردنی هەماهەنگی و گفتووگۆی نێوان هێزەکان جارێکیتر دەرفەتێك دەبێت بۆ یەکڕیزی نوێنەرانی کورد لە عێراق و ئەو قۆناغە نوێیەی کە عێراقی پێدا تێپەڕ دەبێت، بۆ ئەمەش سەرۆکی هەرێم پەیامی خۆی گەیاندە هێزە سیاسیەکان و خەڵكی کوردستانیش











ئەم سەردانانەی سەرۆکی هەرێم، دوابەدوای ئەو زنجیرە سەردانانە بوون کە د.بەرهەم ساڵح سەرۆك کۆماری عێراق بۆ لای هەرسێ سەرۆکایەتیەکە و کەسی یەکەمی هێزە سیاسیەکان ئەنجامیدان لە هەفتەی ڕابردوودا

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif