سەرەتای هەفتە وەفدێكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات

ليست هناك تعليقات

بڕیارە ئەم هەفتەی وەفدێكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بكات بۆ جێبەجێكردنی یاسای بودجە، لەو بارەیەوە سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، بڕیارە وەفدێكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بكات بۆ دیاریكردنی میكانیزمی جێبەجێكردنی یاسای بودجە.

بەوتەی سەمیر هەورامی، حكومەتی هەرێم چەند جارێك بە نوسراو ئامادەیی خۆی دەڕبڕیوە بۆ پابەندبوون بەیاسای بودجە بۆ ئەوەی ئەركی سەرشانی خۆی جێبەجێ بكات و شایستە داراییەكانی وەربگرێت.

پێشتر قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەدیدارێكیدا لەگەڵ جنین پلاسخارت نێردراوی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە‌عیراق ئاماژەی بەوەكردبوو بڕیارە لەئایندەیەكی نزیكدا بەمەبەستی گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا و بودجەی عیراق سەردانی بەغدا بكەنەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق