هەسەدە نزیکەی 200 کەسی دەسگیرکرد

ليست هناك تعليقات

لە ئۆپەراسیۆنێكدا لە دەوروبەری دێرەزوور هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) نزیکەی 200 کەسیان دەستگیرکرد.

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ئۆپەراسیۆنێكدا نزیکەی 200 کەسیان لە دەوروبەری شاری دێرەزوور دەستگیرکرد، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنە بەردەوامانەی هەسەدەیە لە ناوچەکە.

بەپێی روانگەی مافی مرۆڤی سووریا تەواوی ئەوانەی دەستگیرکراون بۆ ناوچەی بسێرە گواستراونەتەوە، هەروەها بەشێك لەوان ئازادکراوە و بەشێكی دیکەشیان بە دەستبەسەری ماونەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە رۆژانی رابردوو هێزەکانی سووریای دیموکرات 6 کەسیان لە شارۆچکەی شحێل دەستگیرکردبوو، کە دەستیان لە کوشتنی 5 ئەندامی ئەنجومەنی سەربازی دێرەزوور هەبووە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif