دوای وەستانی شەڕەکە.. پەرلەمانی عێراق لەبارەی پرسی غەزە کۆ دەبێتەوە

ليست هناك تعليقات

ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ له‌باره‌ی پێنج پرسه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ یه‌كه‌میان پێوه‌سته‌ به‌ پرسێكی ده‌ره‌وه‌ی عێراق.

محه‌مه‌د شه‌بكی په‌رله‌مانتاری عێراق ڕایگه‌یاند، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌، ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی شه‌موو 29ی ئایاری په‌رله‌مانی عێراق بن، كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یش بریتییه‌ یه‌كه‌م/ له‌ تاوتوێكردنی هێرشه‌كانی زایۆنسته‌كان بۆ سه‌ر گه‌لی فه‌له‌ستین، دووه‌م/ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای په‌سه‌ندكردنی ڕێككه‌وتنی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له‌ نێوان عێراق و سعوودیه‌.

ڕوونی كرده‌وه‌، "جگه‌ له‌و دوو پرسه‌، بڕیاره‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ كۆبوونه‌وكه‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای په‌سه‌ندكردنی ڕێگرتن له‌ وه‌رگرتنی دوو باج و خۆدزینه‌وه‌ له‌ دانی باج و باجی سه‌رمایه‌ له‌ نێوان عێراق و كوێت بدات، چواره‌م/ هه‌روه‌ها ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وت له‌ عێراق بكرێت، پێنجشه‌م/ تاوتوێكردنی پڕۆژه‌یاسای بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و خانه‌نشینی كرێكارانیش ده‌كرێت".

جگه‌ له‌و كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی جه‌نگی ئیسرائیل و حه‌ماس له‌ كه‌رتی غه‌زه‌، لێره‌ و له‌وێ كاردانه‌وه‌ی جیاواز له‌باره‌ی جه‌نگه‌كه‌ له‌ ناوخۆی عێراق هه‌یه‌، له‌وانه‌ میلیشیا و هێزه‌ شیعه‌كانی سه‌ربه‌ ئێران له‌ به‌غدا، خۆپێشاندانیان ساز كرد و پاڵپشتییان بۆ حه‌ماس و نه‌یارییان بۆ ئیسرائیل دووپات كرده‌وه‌.

له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس له‌ كه‌رتی غه‌زه‌ی فه‌له‌ستینی له‌ 10ی مانگه‌وه‌ ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه‌، زیاتر له‌ 200 كه‌س له‌ غه‌زه‌ كوژراون و برینداریش هه‌زار تێپه‌ڕ كردووه‌. كوژراوی ئیسرائیلیش 12 كه‌سه‌ و زیاتر له‌ 300 كه‌سیش بریندارن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق