چوار هۆكار بۆ مانەوەی ورگ سەرباری وەرزش و رێجیم

ليست هناك تعليقات

هەندێک جار سەڕەڕای ڕێجیم و وەرزش کردن، بەڵام کۆمەڵێک کەس کێشەی دانەبەزینی کێش و ورگیان هەیە ، تەنانەت بەشێکیان کێشیان زیاد دەکات، ئەوەش کۆمەڵێک هۆکاری هەیە.

د. کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی، پزیشکی پسپۆڕی خۆراک چەند هۆکارێکی لەوبارەیەوە دیاریکردووە و لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی بڵاویکردووەتەوە، کە گرنگترینیان ئەمانەن :


1 - بەکارهێنانی هەندێ دەرمان ، وەک حەپی مەنع ، دەرمانی چارەسەری تێک چوونی هۆرمۆنەکان ، دەرمانی دژە خەمۆکی .


2 – تەمەن، دوای تەمەنی 50 ساڵی ڕادەی سووتانی چەوری بەڕێژەی ( % 2 ) هێواشتر دادەبەزێت لەگەڵ هەموو ساڵێکی تەمەن دا .


3 - فشاری دەروونی و جەستەیی ڕۆژانەو بەردەوام ، قەلەقی و دڵەڕاوکی زۆری بەردەوام ڕێگرە له دابەزینی کێش .


4 - کەمخەوویی و شەونخوونی : نووستنی پێویست لە شەو دا خاڵێکی سەرەکیە بۆ دابەزینی ورگ و کێش .


ئاماژەی بەوەشکردووە، بێگومان هۆکاری تریش هەیە، وەک تەمەڵی غوودەی دەرەقی، نەخواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو، کەم خواردنی ماددە ڕیشاڵیەکان و کۆنیشانەی کیسی هێلکەدان و چەند هۆکارێکی دیکە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif