عەباسی كەمەندیی پیاوی حەوت هونەر
حەوت هەمین ساڵوەگەڕی كۆچی دوایی هونەرمەندی نێوداری كورد عەباسی كەمەندییە.
هونەرمەند عەباسی كەمەندیی لە ساڵی 1952 لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبووە و چەندین كاری ناوازەی هونەریی تۆماركردووە.
عەباسی كەمەندیی بە پیاوی حەوت هونەر نێوبانگی دەركردووە، ئەو لەهونەرەكانی گۆرانی و مووزیك و شێوەكاری و شانۆو بوارەكانی ئەدەبی وەك شیعرو چیرۆك و رۆمان و فۆلكلۆر خزمەتی كردووەو شوێن و پێگەی تایبەت بەخۆی هەیە.
عەباسی كەمەندیی خۆی هۆنراوەی بۆ گۆرانی نووسیوە، گۆرانی گوتووە، چەند تیپێكی هونەرییشی دامەزراندوون.
هاوكات چەندین هۆنراوەی دیكە و چیرۆك و رۆمان و شانۆگەر و سیناریۆی فیلمی نووسیون و لە بواری شێوەكاریشدا كاری جوانی كردووە.
كەمەندیی نووسەری سیناریۆی 30 فیلمی سینەماییە و زیاد لە 35 ساڵیش لە ئێزگەی كوردیی سنە لە بواری هونەریی كاریكردووە.
سیناریۆی بۆ 30 فیلمی كورت نووسیوەو هاوكات شانۆكار و دەرهێنەریش بووە، زیاتر لە35 ساڵیش لەڕادیۆی كوردیی سنە خزمەتی بەهونەرو كەلتوری كوردیی كردووە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق