پەتایەکی مەترسیداری نوێ لە هیندستان بڵاوبووەتەوە

ليست هناك تعليقات

لەکاتێکدا کە ئێستا رەوشی کۆرۆنا لە هەندێک ناوچەی هیندستان کۆنتڕۆڵکراوە، نەخۆشییەکی نوێ بەشێوەیەکی بەربڵاو لە وڵاتەکە دەرکەوتووە کە ئەویش بە “کەڕووی رەش” ناودەبرێت.

کەڕووی رەش کە ناوە زانستییەکەی بریتییە لە mucormycosis، لەناو ئەو کەسانەدا دەرکەوتووە کە پێشتر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

نەخۆشییەکە دەبێتە هۆی گۆڕینی رەنگی چاوەکان و لوت و لاوازبوونی توانای بینین، ئازاری سنگی لەگەڵدایە و تووشبوو هەست بە هەناسەنگی دەکات، لە هەندێک حاڵەتی مەترسیداری ئەو نەخۆشیەدا، پزیشک ناچاربووە چاوێک یان هەردوو چاوی نەخۆشەکە یان بەشێک لە شەویلگەی دەربهێنێت بۆ ئەوەی رێگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ئەو نەخۆشیە لە جەستەیاندا بکات.

بەشێک لە ویلایەتەکانی هیندستان باری لەناکاویان راگەیاندووە بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە دەگمەنە کە لەناو تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنادا دەردەکەوێت.

ئاماژەش بەوەدەکات ئەو تووشبووانەی کۆرۆنا کە نەخۆشی شەکرەیان لەگەڵدایە ئەگەری تووشبوونیان بە “کەڕووی رەش” زیاترە، بەتایبەت ئەگەر بەرگری جەستەیان لاوازبێت.

پزیشکان پێیان واتە بەکارهێنانی ستیرۆید بۆ چارەسەرکردنی کۆرۆنا یەکێکی دیکە بێت لە هۆکارەکانی دەرکەوتنی ئەم نەخۆشیە.

گوجارات و تێلانگانا دوایین ویلایەتی هیندستانن کە رایانگەیاندووە پەتای کەڕووی رەشیان تێدا بڵاوبووەتەوە، ئەوەش بە رۆژێک دێت لەدوای ویلایەتی راجاستان.

بەرپرسانی ویلایەتی ماهاراشترا وتوویانە کە زیاتر لە دوو هەزار حاڵەتی نەخۆشی کەڕووی رەشیان تۆمارکردووە، بەرپرسانی گوجارات-یش هەزار و 200 حاڵەتی ئەم نەخۆشیەیان هەبووە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif