تەندروستی سلێمانی لەبارەی بڵاوبونەوەی نەخۆشی "کەڕووە ڕەشە" روونکردنەوە دەدات

ليست هناك تعليقات

دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەکەم حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی (کەڕووە ڕەشە) لەشاری سلێمانی تۆمارکرا، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، نەخۆشییەکە مەترسیدار نیەو یەکێکە لەو کاریگەریانەی کە لەناو هەزاران توشبووی نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان، ئەگەری هەیە لەیەکێک لەتوشبوواندا دەربکەوێت و نەخۆشییەکەش لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە ناگوازرێتەوە.

د.هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، "هەرچەندە حاڵەتێکی توشبوون بە نەخۆشی (کەڕووە ڕەشە) لەشاری سلێمانی تۆمارکراوە کەهاوڵاتییەکی بەرەگەز عەرەبە، بەڵام ئەو نەخۆشییە ھیچ مەترسیدار نیەو یەکێکە لەو کاریگەریانەی کە دوای توشبون بە کۆرۆنا ئەگەری دەرکەوتنی ھەیە و زیاتریش لەو کەسانە دەردەکەوێت کە بەرگری لەشیان لاوازە یان چارەسەری درێژخایەن وەردەگرن".

ئاماژەی بەوەشکرد، "هەموو نەخۆشێک کەتوشی ڤایرۆس دەبێت ئەگەری ئەوەی هەیە توشی ئەو نەخۆشیەش ببێت، زیاتریش لەسەر ئەو کەسانە کاریگەری هەیە کەبەرگری لەشیان لاوازە".

جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئەوەشی خستەڕو، لەناو هەزاران توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاوەڕێ دەکرێت حاڵەتێکی توشبوون بەو نەخۆشییە تۆماربکرێت، بۆیە دڵنیایی دەدەنە هاوڵاتیان کەنەخۆشییەکە حاڵەتێکی ئاساییە و لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە ناگوازرێتەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ دکتۆر زانیار ئاغال، پزیشکی پسپۆڕی هەناوی لەسلێمانی رایگەیاند، "یەکەم نەخۆشی (کەڕووە رەشە)ش دەرکەوت لە سلێمانی کە ماکێکی پیسی نەخۆشی کۆرۆنایە و لە ئێستادا لە هندستان هەزارانی پەک خستووە"، بۆیە داوا لە تەندروستی سلێمانی و هەرێمی کوردستان دەکەن رێکارە خۆپارێزییەکان چڕبکەنەوە تا ئەو کاتەی زۆرینەی کۆمەڵگا ڤاکسین وەردەگرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif