مانگی رابوردو له‌ فرۆشتنی نه‌وت، عێراق زیاتر له‌ 5 ملیار دۆلاری ده‌ستكه‌وتوه‌

ليست هناك تعليقات

وەزارەتی نەوتی عێراق لەمانگی رابوردوودا زیاتر لە 88 ملیۆن بەرمیل نەوتی ھەناردەکردوەو داھاتەکەشی زیاتر لە 5 ملیار دۆلار بوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڕی داھاتی نەوتی ھەناردەکراوی لە مانگی نیساندا ئاشکراکرد، بە پێی ئامارەکانی کۆمپانیای سۆمۆ، 55 ملیۆن و 398 ھەزار و 319 بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە و داھاتەکەشی 5 ملیار و 459 ملیۆن و 517 ھەزار دۆلار بوە.

له‌ ئاماره‌كه‌دا هاتوه‌، بڕی ھەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی رابوردو لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق (85 ملیۆن و 534 ھەزار و 916) بەرمیل بوە، ھاوکات بڕی نه‌وتی کێڵگەکانی کەرکوک-یش کە لە ڕێی بەندەری جیھانەوە رەوانەی دەره‌وە کراوە (2 ملیۆن و 863 ھەزار و 403) بەرمیل نەوت بوە. سەبارەت بە داھاتی نەوتی بارھەڵگر و تانکەرەکانیش لە مانگی نیسان 74 ملیۆن و 992 ھەزار و 80 دۆلار بوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوت ھەر بەرمیلێک نەوت بە تێکڕای (62) دۆلار و 77 سەنت فرۆشراوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق