"هیچ ناوێك بۆ پۆستی وه‌زیری ته‌ندروستی دیاری نه‌كراوه"
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق نووسراوی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌ی سووتانی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی قبووڵ كرد، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ته‌ندروستی له په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، پۆستی وه‌زیری ته‌ندروستی پشكی هاوپه‌یمانی سائیروونی سه‌ر به موقته‌دا سه‌دره و هه‌ر ئه‌وانیش مافی دیاریكردنیان هه‌یه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م پێنجی ئایار، سه‌فا موسلیم بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ته‌ندروستی له په‌رله‌مانی عێراق، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "دوێنێ حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق، ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه، دوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یشی تا ئێسته هیچ ناوێك بۆ پۆستی وه‌زیری ته‌ندروستی دیاری نه‌كراوه، بیرمان نه‌چێت ئه‌و پۆسته پشكی هاوپه‌یمانی سائیروونی سه‌ر به موقته‌دا سه‌دره و ئه‌وان مافی دیاریكردنیان هه‌یه".
ڕوونی كرده‌وه، "پێش جه‌ژن په‌رله‌مانی عێراق به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كۆ نابێته‌وه، بۆیه دیاریكردنی وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق به دڵنیاییه‌وه ده‌كه‌وێته دوای جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان، ڕه‌نگیشه وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌ر دیاری نه‌كرێت، چونكه واده‌ی هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ی عێراق زۆری نه‌ماوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌دیاریكردنیشی وه‌زیری نوێ ناتوانێت هیچ كارێك بكات له ماوه‌ی ئه‌و كاته كورته‌ی ته‌مه‌نی حكوومه‌ت كه ماوه."
ئێواره‌ی شه‌مووی رابردوو نه‌خۆشخانه‌ی ئیب خه‌تیب، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كۆنی به‌غدایه و له سێ نهۆم پێكهاتووه و تایبه‌ت بووه به چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی كۆرۆنا، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بوتڵی ئۆكسجینه‌وه ئاگری گرت و به‌و هۆیه‌وه زیاتر له 130 كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و 110ی تریش بریندار بوون، كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی عێراق رووداوه‌كه‌ی وه‌ك تاوان وه‌سف كرد به‌رانبه‌ر به كه‌سانێك متمانه‌یان به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنیان له كۆرۆنا، كه‌چی ئه‌وان سووتان.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق