له‌عێراقدا رێژه‌ی ئالوده‌بوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌نێوان گه‌نجاندا گه‌یشتووه‌ته له‌سه‌دا 50
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق ئاشكرای كرد كه رێژه‌ی ئالوده‌بوونی گه‌نجان به مادده‌ی هۆشبه‌ر گه‌یشتووه‌ته له‌سه‌دا 50، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خراپی ره‌وشی ئابووری له وڵاته‌كه‌دا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌نداوێكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق، دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی موسه‌یب له بابل، نه‌بیل تائی رایگه‌یاندووه، رێژه‌ی ئالوده‌بوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌نێو گه‌نجاندا گه‌یشتووه‌ته له‌سه‌دا 50، به‌ڵام ئه‌م داتایه به فه‌رمی یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه".
نه‌بیل تائی راشیگه‌یاندووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌كارده‌هێنن و بازرگانی پێوده‌كه‌ن له زۆربه‌ی ناوچه‌كاندا هه‌ن به‌ڵام به زۆری و به‌نزیكه‌ی له‌سه‌دا 70 له گه‌ڕه‌كه هه‌ژازنشینه‌كان و ئه‌و ناوچانه‌دان كه رێژه‌ی بیكاری تیایاندا زۆره له‌گه‌ڵ بوونی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی.
دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی موسه‌یب له بابل ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه خراپی ره‌وشی ئابووری و زۆری رێژه‌ی بێكاری هۆكارن بۆ به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر.
نه‌بیل تائی به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌نێو هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر و مێدا بڵاوبووه‌ته‌وه گوتی: "تاوانه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ته‌نها له پیاواندا نییه، به‌ڵكۆ ئه‌وه ده‌بینین كه ئافره‌تانیش تێوه‌گلاون، گرنگترین هۆكار بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری مادده‌ی هۆشبه‌ره‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیادبوونی به‌رهه‌مهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌سه‌ر ئاستی جیهان، هه‌روه‌ها مه‌ترسیداریی ته‌كنۆلۆجیای گه‌یاندن و گواستنه‌وه كه رۆڵی كاریگه‌ریان هه‌یه له خێرا بڵاوبوونه‌وه‌یدا.
به‌گوته‌ی ئه‌و دادوه‌ره، داوا یاساییه‌كانی مادده هۆشبه‌ره‌كان له دادگاكان‌دا زۆر زۆره و داتاكانی به‌ركارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌رده‌وام روو له هه‌ڵكشانه.
له میانی ده‌یه‌كانی رابردوودا عێراق وه‌ك رێڕه‌وێك بۆ گواستنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر له ئه‌فغانستان و ئێرانه‌وه بۆ ئه‌ورووپا و وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی سه‌یرده‌كرا.
له دوای رووخانی رژێمی پێشووی عێراق له ساڵی 2003دا به‌هۆی ناكۆكییه‌كان و ناسه‌قامگیری ره‌وشی ئه‌منیی و ئابووری، له ئێستادا عێراق بووه‌ته به‌كاربه‌ری سه‌ره‌كیی له جۆره جیاوازه‌كانی مادده هۆشبه‌ره‌كان.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق