گواردیۆلا سەرکەوتنەکەیان پێشکەش بە سێ یاریزانی دەرەوەی یانەکەی دەکات

ليست هناك تعليقات

ڕاهێنەری مانچستەر سیتی وەڵامی ئەو کەسانە دەداتەوە کە باس لەوە دەکەن یانەکەی تەنها پشتی بە پارە بەستووە.

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنەر یانەی مانچستەر سیتی پاش بردنەوەی یانەکەی لە پاریس سانجێرمان و گەیشتنیان بە یاری کۆتایی ڕایگەیاند: ئەگەر خەڵک پێیان وایە مانچستەر یستی تەنها پشتی بە پارە بەستووە، ئەوە کێشەمان نییە، ئەو بیرکردنەوە تەنها پەیوەندی بە خۆیانەوە هەیە، بەڵام وەک دەزانن ئەمە دورە لە ڕاستییەوە.

گواردیۆلا دڵخۆشی خۆی بە گەیشتنیان بە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان نیشاندا و وتی: بۆ ئێمە زۆر چێژ بەخشە کە بۆ یەکەمین جار توانیمان یانەکەمان بگەیەنییە یاری کۆتایی.

ڕاهێنەرەکەی مانچستەر سیتی باسی لە ئاستی یاریزانەکانی کردوو و ئاماژەی بەوە کرد: من شانازی بەم دەستکەوتەوە دەکەم، لە تایمی دووەمدا زۆر بە باشی دەرکەوتین و یاریزانەکانم ئاستێکی نمونەییان پێشکەش کرد.

هاوکات گواردیۆلا ئەم سەرکەوتنەی پێشکەشی زابالێتا و جۆهارت و کۆمپانی کرد کە یارمەتیان داون بگەن بەم ئاستە و ئێستا لەگەڵیاندا بەشدار نین.

هەروەها گواردیۆلا پیرۆزبایی لە هەموو کارمەندانی یانەکەی کرد بە تایبەت ئەوانەی کە لە نێوانی تایمەکان بەفری یاریگاکەیان ڕاماڵی و پاکیان کردەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif