کوشتنی رۆحی ئۆپۆزسیۆن لە ھەرێم

ليست هناك تعليقات



بڵێسە جبار فرمان
-
شۆڕشی نوێ و خەباتی نەتەوەکەمان لە پای بەدیھێنانی ئازادی، سەربەخۆیی کوردستان و چەسپاندنی سیستمێکی دیمکراسی بوو، بێگومان دیموکراسییەت و ئازادی، بەبێ بوونی ئۆپۆزسیۆنێکی تەندروست نایەتە ئاراوە.

ئۆپۆزسیۆن چاودێرە بەسەر دام و دەزگاکانی حکومەت و کەم و کوڕییەکان دەخاتە روو، پلانی بەدیلیشی ھەیە بۆ بەڕێوەبردنی وڵات لە کاتی ھەتنە سەر حوکم و گرتنە دەستی دەسەڵات.

ئۆپۆزسیۆن کار بۆ ھاتنە سەر حوکم دەکات نەک بۆ بوون بە بەشێک لە سیستمی حوکمڕان.

لە وڵاتی ئێمەدا ئۆپۆزسیۆن پاشکۆی حزبە فەرمانڕەواکانە، ھەر بۆیە زمانی رەخنەی لاڵ دەبێت و توانای چاودێریکردنی نامێنێت.

بێگومان ھەمیشە حزبە فەرمانڕەواکان، رێگری دەکەن و ھەوڵی شکستپێھێنانی ئۆپۆزسیۆن ئەدەن لە ھاتنە سەر حوکم و دانیشتن لەسەر کورسی دەسەڵات، ئەم رێگریکردنەش لە لای ئێمە بە دوو شێوازە: 

١- دروستکردنی ھاوپەیمانی لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن.
٢-کڕینی کادرە چالاک و بەناوناوبانگەکانیان.

لەم کارەشدا حزبە فەرماڕەواکانی ناو حکومەتی ھەرێم سەرکەوتووبوون و بەمەش رۆحی ئۆپۆزسیونبوونیان لە ھەرێم کۆتایی پێھێنا.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif