بارزانی لەناو کایەکە

ليست هناك تعليقات

سلێمان عبدوڵا یونس
-
مەترسیەکانی سەر ھەرێمی کوردستان کەمنین، لەم نێوەندەدا لەپاڵ كێشەکانی ناوخۆمان ، نەیارانی کوردستان خەریکی لەقکردنی دەسکەوتە چەسپاوەکەی ھەرێمی کوردستانن، کە ئەمنیەتی خەڵک و خاکەکەیەتی.

ڕاستە پێشمەرگە و ھێزە ئەمنیەکان دابەشن، بەڵام ھەرکاتێکیش مەترسی ھاوبەشی ڕوی لە کوردستان کردبێت، سەنگەرەکان کراون و بەیەک و دەزگا ئەمنیەکان لەقوڵایی بەرپرسیارێتی نیشتیمانیەوە، بەدەر لە ململلانێ لۆکاڵیەکان، ڕوبەڕوی پیلانی دوژمنە دەرەکیەکان بونەتەوە.

یەکڕیزی باشترین و دواھەمین بژاردەیە و بەدیلی یەکڕیزی ھەر یەکڕیزییە، بۆیە ھەنگاوەکانی ئەم دوایە پێویستە شێلگیرتر بکرێن و کۆبونەوەکانی سەرۆکی ھەرێم و دواتریش کۆبونەوەکانی سەرۆک کۆماری عێراق لە ھەولێر بەچاوێکی گەورەتر لە ڕێکەوتن بۆ پۆستەکان سەیربکرێت و نەخرێنە ژێر فۆکسی موزایەدەخوازیەوە.

لەم نێوەندەدا ھاتنەوە ناوکایەی کاک مەسعود بەئەندازەی ئەو چاوەڕوانیانەی لەسەریەتی لەئەمڕۆدا پڕبایەخە، چونکە دەشێت ڕێگاکان کورتتر بکاتەوە و وێستگەی دژواری "شەڕ بۆ پۆستەکان" بە وێستگەی لەباری" شەڕ بە پۆستەکان بگۆڕێت" بەتایبەت ئەگەر گەرماوگەرم دیداری ھەردو ھاوسەرۆکانی یەکێتی بەدوای دیدارەکەی سەرۆک کۆماردا دابێت و دواتریش ھەموان، لەسەر خوانی ئاشتەواییەکی ھاوبەش کۆبکاتەوە .

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif