وەزارەتی تەندروستی داوایەك ئاڕاستەی هاووڵاتیان دەكات

ليست هناك تعليقات

بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، دەستكراوە بە پێدانی دۆزی دووەمی ڤاكسینەكانی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئێستا خەڵكی زیاتر لە جاران بۆ وەرگرتنی ڤاكسینەكە ڕوو لە بنكەكان دەكەن.

دكتۆر رەهێڵ فەرەیدون بریكاری وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند، لەسەر بابەتی هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ ماوەیەكە وەكو وەزارەت زۆر بەوردییەوە مامەڵەمان دەكرد و قسەی خۆمان دەكرد، بەڵام لەكۆتاییدا ئێمە لایەنی بڕیاردەرنیین ئێمە پێشنیازكەرین لەسەر بنەمای ئەو داتایانەی بەردەوام دەخرێنەڕوو لە ڕێگەی سایتی وەزارەت یان لە بەغداەوە كە پیشانی هاووڵاتیان دەدرێت و لەگەڵ ئەو بارودۆخ و حاڵەتی ئەو نەخۆشانەی كە هەیە لە توشبووەكاندا هەیە لە كوردستاندا ئێمە پێشنیارمانكردووە بەپێی ئەو ڕێكارانە بە هەموو شێوازێك جێبەجێ بكرێت و دەبێت پارێزی بكرێت و ڤاكسینیش هاتووە وەكو لایەنی دووەمی چارەسەر و ئەو شتانەی كە پێشتر وتومانە.

وتیشی”بەڵام وەزارەتی ناوخۆ و لیژنەی باڵا پێشتر بڕیاریان دابوو دواتر دەسەڵاتیان داوەتە دەست پارێزگار و بەڕێوەبەرە ئیدارییە سەربەخۆكان كە پێموانییە لەكۆتا لێدوانی ئەواندا ڕۆژانی جەژن كەرەنتین و قەدەغەی هاتوچۆ بێت”.

ئاشكراشیكرد، هیوادارم وەكو ڕۆژانی نەورۆز كە پێشتر لە مانگی یەكەوە هاواردەكەین لە ناوەڕاستی مانگی سێ و نەورۆزەوە هەڵكشانێكی بەرچاو ڕوودەدات، ئێستا ماوەیەكە هەڵكشان نییە ئەو كێڕڤە بە فلاتی دەڕوات، ژمارەكە زۆر زیاد ناكات، هیوادارم ئەم هێڵە لە ڕۆژانی جەژندا بەرزتر نەبێتەوە، بەڵام لەلایەكی دیكەوە لیژنەی باڵا و پارێزگار و بەڕێوەبەری ئیدارە سەربەخۆكان بڕیاریانداوە، ئێمە هەر ئەوەندە دەڵین پابەندی ڕێنماییەكان بن، هەوڵ بدەن قەڕەباڵغی نەبێت، مۆركی جەژن و وەكو یادێكی كەلتوری و وەكو نەورۆز نییە خەڵك بچێتە سەیرانگا و هاتوچۆكردنی ماڵانە، هەوڵبدەن كەمترین بەركەوتن هەبێت كە چوونە دەرەوە خۆپارێزی بكەن و نەبنە هۆكاری زیاتر بڵاوبوونەوە هەر ئەوەمان وتووە و دەشیڵینەوە لەكۆتایشدا بڕیاردەر ئێمە نیین.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif