نێچیرڤان دوای جێژن دەیەوێت چی بکات؟

ليست هناك تعليقات


 
فارس نەورۆڵی

جێژن مانای تایبەتی خۆی هەیە، ئیتر جێژنی ئایینی بێت یان نەتەوەیی، جێژنەکان واتای شادی و پێکەوەبوون و خۆشەویستی و لێبوردنیان هەیە، ئەگەر ژیان پڕبوو لە ڕق لێبوونەوە هیچ لەو جوانییانە بوونیان نابێت، کەواتە فەلسەفەی جێژنەکان، واتە هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێی جیاواز لە دوێنێ ، کەئێمەی کورد.

زۆربەی دوێنێیەکانمان ڕقبوونە لە یەکتر و سووککردنی یەکتر و شکاندنی یەکترە، بۆیە ئەگەر جێژنەکان بۆ گەلانی دیکە شادی بێت وهەرمانایەکی هەبێت، بۆ کورد بەخۆداچوونەوەیە لە ئەخلاقدا (ئەخلاق بەو تەفسیرەی خۆمان نا) بۆیە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەموو بۆنەکاندا دەگەڕێتەوە بۆ نەخۆشییە درێژخایەنەکەی کورد وەکوو چۆن دوکتۆرێک بەردەوام دەگەڕێتەوە سەر نەخۆشیی نەخۆشەکەی بۆ چارەسەرکردنی، هەربۆیە پەیامەکەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی کەبەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانە وە ئاراستەی خەڵکی کوردستان و ئێراقی کرد، دروست هەموو بەها و ماناکانی فەلسەفەی جێژنی تێدا بەیانکردووە کە داوای چارەسەری کێشەکان و هەڵکردنی پێکەوەی دەکات لەهەموکایە کا ندا ،بۆئەوەی جێژن مانا راستەقینەکەى خۆى وەربگرێتەوە، ئەویش کۆتاییهێنانە بە ڕق و یەکتر ڕەتکردنەوە لە پێناوی ڕەتکردنەوەدا، چونکە سەرۆک دەزانێت کورد لە کێشەیەکدایە، نە دەکرێت وازی لێ بێنین و نە دەکرێت بە ئاسانی و بە تەواوەتیش چارەسەر بکرێت، بەڵام کۆڵنەدان لە پێناوی چاکەدا دواجار دەمانگەیەنێتە جێگایەک. ڕۆحی پەیامەکەی سەرۆک دەڵێت: (با هەمووان مانا و چەمکەکانی جێژن بکەینە ئاشتەوایی و لێبوردەیی و پێکهاتنەوە لەتەک خۆمان و دەوروبەرمان، هەمووان جەژن بکەینە بنەمایەک بۆ هەڵسوکەوت و پێوەندی و هەنگاوەکانی داهاتومان، با هەموومان لاپەڕەیەکی نوێی پێکەوەبوون و یەکتر قبووڵکردن بکەینەوە).

سەرۆک لەم پەیامەیدا ئاماژەى بە چەمکی جیاجیا داوە کە هەریەکەیان ئێمە کێشەمان لەتەکیدا هەبووە وهەیە، ئەگەر ئەمانە وەک چەمکی فەلسەفیى تەماشا بکرێن قسەی زیاتر هەڵدەگرن، کە ئاماژەیە بە کێشەی قووڵی پێوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، کێشەی پێوەندییە سیاسییەکان، پێوەندییە سەربازی و ئاسایشییەکان و پێوەندییە ئایینی و مەعریفی و ئابوورییەکانی ناو هەناوی کۆمەڵگای کوردی. دواجار پەیامەکەی سەرۆکی هەرێم، حەقیقەتی فەلسەفەی هەموو جێژنەکانە.

بۆیەلە پەیامەکەی جێژنی دا لەناو گوتاردا مەترسی و چارەسەرەکانی بەیانکردووە، بەڵام لە پراکتیزەکردنی گوتارەکەیدا تەنیا بە خۆی ناکرێت، بەڵکوو دەبێت کۆی هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتی و مەعریفی و میدیایی و سەربازییەکان لە پشتی ئەم پەیامە بن ئەگەرنا نابێتە کردار، بەڵام بۆ مێژوو بوترێت کە سەرۆک نێچیرڤان لە گوتاردا ئامادەیی نیشاندا بۆ چارەسەری بنەڕەتیی و پراکتیزەکردنی پەیامەکەی ، کۆی هێزەکانیش لە پراکتزە کردنی بەرپرسیارن.

سەرۆک یەکێک لە سێ ڕێگا چارەسەرییەکەی سۆکراتی هەڵبژاردووە، سۆکرات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان و چارەسەرکردنیان، سێ ڕێگای دیاریکردووە و دەڵێت:ر(کاتێک مەترسییەک ڕووبەڕوومان دەبێتەوە، بە سێ ڕێگا بەرەنگاری دەبینەوە:

1. زێدەڕۆیی لە ڕووبەڕووبوونەوەیدا دەکەین

2. بێباکانە پێشوازی لێدەکەین

3. لەسەرخۆ و بە میانەڕەوی و ئازایەتیی بەرەنگاریی کێشە و مەترسییەکان دەبینەوە

میانەڕەوی و کۆڵنەدان لە باشترین ڕێگاکانن بۆ سەرکەوتن، باوەڕموایە سەرۆک نێچیرڤان ڕێگای سێهەمی کردووەتە نەخشە ڕێگاى خۆى، بۆ یە بەهێزی نەرم و بێماندوبون دەیەوێ بەسەر تەواوى کۆسپەکاندا بە ئاسانى زاڵببێت. تا ئەودۆخە چە قبەستوە تێپەڕێنيت ماڵی کوردستانی کۆ کاتەوە






ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif