ئالێگری دەگەڕێتەوە یوڤێنتوس و کریستیانۆ رۆناڵدۆش دەڕوات

ليست هناك تعليقات


یانەی یوڤێنتوس لەبەردەم شۆڕشێکی گەورەدایە بە گۆڕینی چەند یاریزانێک لە یانەکەی لەسەروو هەموویانەوە کریستیانۆ رۆناڵدۆیە، ئاندریا پیرلۆش دووردەخرێتەوە و شوێنگرەوەشی دەستنیشانکراوە و ئامادەیە.
رۆژنامەکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردووەتەوە، یانەی یوڤێنتوس دەستبەرداری چەند یاریزانێک دەبێت و یاریزانی نوێ دەگوازێتەوە یانەکەی، ئەوەی دەنگۆی زۆری درووستکردووە، دەستبەرداربوونە لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ و یەکێک لە گۆڕانکارییە گەورەکانی ئەو یانەیە رۆیشتنی دۆن رۆناڵدۆیە.

ئەو یاریزانانەی لە یانەکە دەڕۆن زیاتر لە 5 یاریزان دەبن بە کریستیانۆشەوە، بەڵام یانەکە تاوەکو ئێستا ئەو یاریزانانەی دەستنیشان نەکردووە کە دەیەوێت دەستبەرداریان ببێت، تەنیا ناوی رۆناڵدۆ ئاشکرا کراوە.

جگە لە گۆڕانکاری لە یاریزانان، یوڤێ ئاندریا پیرلۆی راهێنەری یانەکە دووردەخاتەوە، ئەمەش بە هۆی ئەنجامەکانی یانەکە لەم وەرزەدا کە لە ئاست چاوەڕوانی و داخوازییەکانی کارگێڕی یانەکەدا نەبووە.

خانمە پیرەکە لە دەستنیشانکردنی راهێنەری نوێ کێشەی بۆ درووستنابێت و بڕیاریداوە ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەری پێشووی بکاتەوە راهێنەر و بۆ ئەم مەبەستەش گفتوگۆی لەگەڵ کردووە و ئالێگریش رازیبووە، بەڵام هەموو ئەمانە لە دوای کۆتاییهاتنی یارییەکانی ئەم وەرزە خولی ئیتاڵیا روودەدەن

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif