شەوانی قەدر مزگەوتەکان کراوە دەبن

ليست هناك تعليقات



وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا شەوی قەدر لە کاژێر 12:00ـی شەو تاوەکو نوێژی بەیانی مزگەوتەکان کراوە بن، دەشڵێت، مەرجە هەموو کەسێک لەنێو مزگەوت ماسک ببەستێت.

لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کردووە، لەپێناو پاراستنی گیانی نوێژخوێنان ئەم بڕیارانەیان بۆ شەوی قەدر داوە:

- شەوی قەدری پیرۆز لە کاژێر 12:00ـی شەو تاوەکو ئەنجامدانی نوێژی بەیانی مزگەوتەکان کراوە دەبن

- مەرجە ھەموو کەسێک لەنێو مزگەوت ماسک ببەستێت

- دەستنوێژ لە ماڵەوە هەڵدەگیرێت، نوێژخوێنان بەرماڵی تایبەت لەگەڵ خۆیان دەھێنن و دووری نێوانيان رەچاو بکرێ لە مەتر و نيوێك تاوەکو دوو مەتر

- خواردن و خواردنەوە پێشکەش ناکرێت و دەبێت پاکوخاوێنیی مزگەوت بەگشتی بپارێزرێت.

- لەکاتی بوونى سەرپێچی، دەسەڵات دەدرێتە ئەوقافەکان بۆ جێبەجێكردنی رێكارەكانی كارگێڕی و ياسايی بەرامبەر سەرپێچيكاران

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی پارێزگاکان و ئەوقافی قەزاکان بەدواداچوونی بەردەوام بۆ جێبەجێکردنی رێنوێنییەکان دەکەن

- دەزگاکانی راگەیاندن دوای (رێپێدانی ئەوقافی پارێزگا) دەتوانن رووماڵی شەوی قەدر لە مزگەوتەکان بکەن

ئەمڕۆ هەینی 30-4-2021 هاوکاتە لەگەڵ 18ـەمین رۆژی رەمەزان و شەوانی قەدر لە 10 رۆژی کۆتایی مانگی رەمەزاندایە. لە شەوی 27ـی رەمەزانیش، موسڵمانان بەزۆری لە مزگەوتەکان کۆدەبنەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif