ئەمریكی و ڕوسییەكان لە ڤیەننا گفتوگۆیان لەسەر دووبارە زیندووكردنەوەی ڕێككەوتنی ئەتۆمیی ئێران كرد، نوێنەرەكەی ڕوسیا گفتوگۆكەی بەرزنرخاند.
ئاوێنه: ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا، دوو شاندی ئەمریكی و ڕوسی گفتوگۆیان كرد لەبارەی كاراكردنەوەی ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران، میخائیل ئۆلیانۆڤ، نێردراوی هەمیشەیی ڕوسیا بۆ دامەزراوە نێودەوڵەتییەكان، كە سەرۆكایەتیی شاندی وڵاتەكەی دەكرد، لە تویتەرەوە نوسیویەتی، دووبارە لەگەڵ ڕۆبەرت مالی نێردراوی تایبەتی ئەمریكا بۆ ئێران، لەسەر بابەتە سەرەكییەكانی تایبەت بە زیندووكردنەوەی ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكە.
دیپلۆماتكارە ڕوسییەكە گفتوگۆكانی بە “ورد و زۆر بەسوود” وەسفكردووە.
چەند ڕۆژێكە لە ڤیەننا گفتوگۆ لەنێوان وڵاتانی بەشداری لە ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران بەردەوامیی هەیە، هەوڵدەدرێت بۆ دووبارە كاركردنەوە بە ڕێككەوتنەكە، بەتایبەت كە گەشبینییەك هەیە بەرامبەر بە ئیدارەكەی جۆ بایدن بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێككەوتنەكە، بەو مەرجەی لەسەر چەند لەمپەڕێكی سەرەكیی بەردەم ڕێككەوتنەكە، لەگەڵ ئێراندا ڕێككەون.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق