ڕاگەیاندراوی زانکۆی سلێمانی

ليست هناك تعليقات

لە پێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستی ھەرێمی کوردستان وخوێندکارانی زانکۆی سلێمانی، لە چوارچێوەی ھەردوو بەیانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان بەیانی ژمارە (١٤) لە (٧-١-٢٠٢١) وبەردەوام بوونی جێبەجێکردنی بڕگەی دووەم لە بەیانی ژمارە (١٢) لە (٣٠-٣-٢٠٢١)، سەبارەت بە پرۆسەی خوێندن لە زانکۆکەمان بۆ ڕۆژانی داھاتوو ئەم زانیارییانەی خوارەوە ڕادەگەینین:

1. سەرجەم کۆلێجەکانی زانکۆکەمان خوێندنی وانەکانیان بەشێوەی ئەلیکترۆنی وئۆنلاین بەردەوام دەبێت.

2. سەرجەم کۆلێجەکانی زانکۆکەمان پشتبەست بە رۆژمێری زانکۆیی تاقیکردنەوەکانیان لە ناو کەمپەس ئەنجام دەدرێت بە رەچاوکردنی سەرجەم رێکارە تەندروستیە خۆپارێزییەکان.

3. سەرۆکایەتی زانکۆ پەیوەست بە زانیاری کۆلێجەکان ھەڵدەسێت بەدابین کردنی بەشەناوخۆییەکان بۆ ئەو خوێندکارانەی کە تاقیکردنەوە ھەیە لەناو کەمپەسی زانکۆ، بە رەچاوکردنی سەرجەم رێکارە تەندروستیە خۆپارێزییەکان.

بەھیوای تەندروستی وپارێزراوی بۆ ھەموو لایەک
ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif