قوباد تاڵە‌بانی: رێككە‌وتن لە‌گە‌ڵ بە‌غدا دە‌رئە‌نجامی دانوستان و گفتوگۆی راشكاوانە‌‌ بوو

ليست هناك تعليقات


جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران لە‌ پە‌رلە‌مانی كوردستان رایگە‌یاند، "حكومە‌تی ھە‌رێم پابە‌ند دە‌بێت بە‌و ئە‌ركانە‌ی كە‌ لە‌سە‌ریە‌تی لە‌ یاسای بودجە‌ی 2021ی عێراق بۆ بە‌دە‌ستھێنانی ماف و شایستە‌ داراییە‌كانی ھاوڵاتیان".
ئەمڕۆ دووشەممە، قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران و سەرۆکى شاندی دانوستانکارى حکومەتی هەرێم هاوڕێ لەگەڵ ئەندامانی وەفدەکە، سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کرد و لەلایەن سەرۆکی پەرلەمان و ژمارەیەک لەئەندامانی پەرلەمانەوە پێشوازییان لێ كرا.

دواتر، شاندەکە‌ لەگەڵ سە‌رۆكایە‌تی پە‌رلە‌مان و سە‌رۆكی فراكسیۆنە‌كان و لیژنە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كان کۆبۆوە بۆ خستنەڕووى ناوەرۆکى ئەو رێککەوتنەى کەوەفدی باڵای حکومەتی هەرێم لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان ئەنجامیان داوە و جێگیرکراوە لەیاساى بودجەى 2021ى عێراق دا.

لەکۆبوونەوەکەدا جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران ئاماژەى بەوەداوە، "کە ئەم رێکكە‌وتنە‌ لە دەرئە‌نجامی کۆبوونەوەکان و لێکتێگەیشتنی نێوانمان بوو کە توانیمان بەڕاست و دروستی زانیارییەکان بگەیەنین و زۆر بەڕاشکاوانە گفتوگۆمان کرد لەسەر پرسەکانى تایبەت بەماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و پرسی بودجە و داهات و خەرجییەکان و چۆنییە‌تی جێگیركردنی بڕگە‌یە‌ك لە‌و یاسایە‌ كە‌ قابیلی جێبە‌جێ كردن بێت".

قوباد تاڵەبانی، ئاماژەى بەوەشدا وە‌ك حکومەتى هەرێمی کوردستان پابەندبوونی خۆمان دەربڕیوە بەجێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنە ولایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كانیشمان راسپاردووە‌ بۆ ئە‌و مە‌بە‌ستە‌.

دواتر سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەندامانی پەرلەمان ستایشی هەوڵەکانی وەفدی دانوستانکارى حکومەتى هەرێمیان کرد و داوایان کرد ئە‌و یاسایە بکەوێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق