رۆناڵدۆ له‌ باوه‌شی جۆرجینا: كاره‌كه‌ ته‌واو بوو!

ليست هناك تعليقات

رۆناڵدۆی پۆرتوگالی ئه‌مڕۆ نیوه‌ڕۆ وێنه‌یه‌كی خۆی له‌گه‌ڵ جۆرجینای خۆشه‌ویستی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ له‌ هۆڵێكی مه‌شق و راهێنانن.

رۆناڵدۆ جۆرجینای له‌ باوه‌ش گرتووه‌، كه‌ جلێكی سه‌رنجڕاكێشی له‌به‌ره‌.

رۆناڵدۆ له‌ هه‌موو په‌یجه‌كانی له‌ سۆشیال میدیا وێنه‌كه‌ی پۆست كردووه‌ و نووسیویه‌تی "كاره‌كه‌ ته‌واو بوو".

پۆستكردنی ئه‌م وێنه‌یه‌ و به‌ پێكه‌نینه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی دێت، شه‌وی رابردوو رۆناڵدۆ به‌ تووڕه‌ییه‌وه‌ یاریگه‌ی جێ هێشت و درێسه‌كه‌شی فڕێدا، هه‌رچه‌نده‌ یانه‌كه‌ی به‌ 3-1 گۆڵ بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد.

به‌ڵام وه‌ك رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت نووسیویه‌تی " رۆناڵدۆ بۆیه‌ تووڕه‌ بووه‌، چونكه‌ نه‌یتوانیوه‌ گۆڵ تۆمار بكات".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق