زەریف و سی ئای ئەی لە بەغدا کۆبوونەتەوە؟

ليست هناك تعليقات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رەتیکردەوە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی لەگەڵ بەڕیوەبەری دەزگای هەواڵگەری ئەمریکا لە بەغدا کۆبووبێتەوە.

ئاژانسی هەواڵی نمیچە فەرمی ئێران لە زاری سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەوە بڵاوی کردەوە، ئەو دەنگۆیانەی گوایە محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و ولیام برەنز بەڕێوەبەری ناوەندی هەواڵگری ئەمریکا دورە لە راستیەوە.

بەگوێرەی زانیاری ئاژانسەکە، ولیام برەنز پێش چەند رۆژێک لە سەردانی کردنی محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ عێراق ئەو وڵاتەی بەجێهێشتووە و لەگەڵ شاندی ئێرانی کۆبوونەوەی ئەنجام نەداوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی دووشەممە، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای وڵاتەکەی بەفەرمی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و بڕیارە ئەمڕۆش بگاتە هەولێر.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق