بایدن دەیەوێت باج لەسەر دەوڵەمەندەکان زیاد بکات

ليست هناك تعليقات

شارەزایەکی دارایی کۆشکی سپی وتی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن پێشنیاری زیادکردنی باج دەکات لەسەر ئەو کەسانەی زۆر دەوڵەمەندن، ئەمەش لەپێناو ئەوەی بتوانێت خەرجی پلانە نوێیەکەی بۆ یارمەتیدانی خێزانە ئەمەریکییەکان دابین بکات.

گەورە ڕاوێژکاری دارایی ئەمەریکا بڕایان دییس وتی ئەم زیادکردنی باجە چاکساییەکە لە سیستمی باجدا و تەنها ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە ساڵانە زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلار پەیدا دەکەن.

بەپێی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئەمەریکا دەکرێت باجەکە لە سەدا 20 ەوە بۆ لە سەدا 39,6 زیاد بکرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif