کوشتنی رۆژانە و خەمساردی دەسەڵات!

ليست هناك تعليقات

رۆژ نييە هەواڵی کوژرانی کەسێك يان چەندين کەس نەبيسين.

کوشتن و تەقەکردن بۆتە دياردەيەکی ترسناك و هەڕەشەيەکی گەورەی سەر ئاشتی کۆمەڵايەتی. ديارە بوونی ئەو هەموو چەکە زۆر و جۆراوجۆرانە لە دەستی خەڵکی هەر ئەوەی لێ چاوەڕوان دەکرێ، بەڵام کێ لەو دياردەيە بەرپرسيارە؟

بێگومان جگە لە دەسەڵات کەسی تر نا. ئايا هيچ پاساوێك هەيە بۆ قەدەغەنەکردن و کۆنەکردنەوەی چەك و تەقەمەنيەکان؟

خۆگێلکردن و چاوپۆشیکردنی حکومەت لەو دياردەيە، جگە لە رەوايەتی پێدان هيچ مانايەکی دی ناگەيەنێ، بۆيە هەر تاوانێك بە چەك بکرێ بە پلەی يەکەم ئۆباڵەکەی لە ئەستۆی دەسەڵاتە.

لەم ماوەيە زۆر باسی چاکسازی کرا و دەکرێ، بەڵام کەم و زۆر بابەتی دياردەی چەکداری ناخرێتە بەرباس، چونکە عەقليەتی دەسەڵات هەمان ئەو عەقليەتەيە کە ئەو دياردەی بەرهەمهێناوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق