باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە لەسەر راگەیەندراوەکەی جۆ بایدن بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کرا

ليست هناك تعليقات

باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە، دەیڤد ساتەرفیڵد لەسەر راگەیەندراوەکەی جۆ بایدن دەربارەی رووداوەکانی ١٩١٥ بانگھێشتی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کرا و نیگەرانییەکانی ئەنقەرە-ی لەوبارەیەوە پێڕاگەیەندرا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی دیبلۆماتیکی وەرگیراون، باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە، دەیڤد ساتەرفیڵد لەلایەن جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا، باڵیۆز سەدات ئۆنال پێشوازیلێکراوە و لەبارەی راگەیەندراوەکەی بایدن لەسەر رووداوەکانی ١٩١٥، "کاردانەوەی توند"ی تورکیای پێراگەیەندراوە.

ھاوکات ئەوەش بە باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە، دەیڤد ساتەرفیڵد راگەیەندراوە کە ئەم راگەیەندراوەی ئەمریکا کە پشتی بە ھیچ سەرچاوەیەکی یاسایی و مێژوویی نەبەستووە، قبوڵکراو نییە و بە تەواوی رەتکراوەتەوە و بە توندی ئیدانەی کراوە.

لە پاڵ ئەمەدا، ئەوەش بە دەیڤد ساتەرفیڵد راگەیەندراوە کە ئەو راگەیەندراوەی بایدن لەسەر ئاستی یاسای نێودەوڵەتی ھیچ حوکمێکی نییە و بە قوڵی گەلی تورکی بریندارکردووە و برینێکی قوڵی لە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولادا دروستکردووە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif