لێدوانێکی پیرلۆ هاندەرانی یۆڤانتۆس تووڕە دەکات

ليست هناك تعليقات


ئاندریا پیرلۆی ڕاهێنەری یانەی یۆڤانتۆس ڕایدەگەیەنێت، ئامانجی یانەکەیان لە ئێستادا گەیشتنە بە چامپیۆنسلیگی وەرزی داهاتوو.

لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەی بۆ یاری یانەکەی بەرانبەر فیرۆنتیان بۆی ساز کرا بوو، پیرلۆ وتی: دڵخۆشم بەو ڕۆحیەتەی لەم دواییەدا لە ناو یاریزانەکاندا دەیبینم، ئامانجی یەکەمی ئێمە لە ئێستادا گەیشتنە بە چامپیۆنسلیگی وەرزی داهاتوو.

پیرلۆ درێژە بە قسەکانی دەدات و دەڵێت: ئێمە بەرانبەر فیۆرنتینا یاری دەکەن ئەو یانەیە شەڕی دوورکەوتنە لە ناوچەی دابەزین دەکات، لە سەرەتایی وەرز یەکەم شکستمان لەسەر دەستی ئەوان نووسییەوە، بە درێژایی مێژوو ڕکابەرێکی قورس بوون بۆ یانەکەمان.

سەبارەت بە ئامادەیی یاریزانەکانیشی بۆ ئەو یارییە ڕاهێنەرەکەی خانمەپیرەکە ئەوەی ئاشکرا کرد، کێزا بەهۆی پێکانەوە یاری ناکات بەڵام ڕامسی گەڕاوەتەوە و کیللینیش ئەگەری یاریکردنی هەیە.

لە کۆتایی قسەکانیدا پیرلۆ وتی: پێش یاری پارما قسە و باسێکی زۆر سەباتە بە سوپەرلیگ هەبوو، ئەمەش کاریگەری لەسەر یاریزانەکان دروست کرد بوو، هیوادارم ئەو بابەتە کۆتایی هات بێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif