سەرۆکى هەرێم لەسەر رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەى بەغدا راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە

ليست هناك تعليقات

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق پەیامێکی بڵاو کردەوە و تیایدا ئامادەیی نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ پێشوازیی کردن لە بریندارانی رووداوەکە دەربڕی.

ئەمڕۆ یەکشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی تایبەت بە کۆرۆنا لە بەغدا پەیامێکی بڵاوکردەوەو تیایدا هاتووە"رووداوى به‌ئازار و دڵته‌زێنى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ى شه‌وى رابردوو‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ى ئيبن ئه‌لخه‌تيبى تايبه‌ت به‌ نه‌خۆشه‌كانى كۆرۆنا له‌ به‌غدا كه‌ تيايدا ده‌يان كه‌س گيانيان له‌ ده‌ست دا و بريندار بوون، هه‌موومانى هه‌ژاند".

سەرۆکى هەرێم جەختیکردوەتەوە، هه‌رێمى كوردستان به‌ هه‌موو شێوه‌يه‌ك ئاماده‌ى هه‌موو هاوكارييه‌كى پێويسته‌ و نه‌خۆشخانه‌كانى به‌ ته‌واوى ئاماده‌ن بۆ پێشوازيكردن له‌ بريندارانى رووداوه‌كه‌ و پێشكه‌شكردنى هه‌موو چاودێرييه‌كى پزيشكيى پێويست".

نێچیرڤان بارزانى داواشی کرد لايه‌نه‌ په‌يوه‌ندیداره‌كان ده‌بێ هۆكاره‌كانى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌ ئاشكرا بكه‌ن و لێپێچينه‌وه‌ له‌ هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مييه‌كدا بكرێت.
دەشڵێت، دەبێت له‌ هه‌موو شوێنێك ئه‌وپه‌ڕى رێكاره‌كانى سه‌لامه‌تى بگيرێنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى ديكه‌ رووداوى وا دڵته‌زێن له‌ هيچ شوێنێكى وڵات دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق