بۆ دووەم جار؛ خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای کوردستان موچەی فەرمانبەرانی زیادکرد

ليست هناك تعليقات

دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای کوردستان بۆ دووەم جار موچەی فەرمانبەرانی ٣٠٪ زیادکرد، ساڵی رابردووش ٥٠٪ موچەی زیادکردبوو.

لە بڕیارێکی دیکەدا، خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای کوردستان جارێکی دیکە موچەی موچەخۆرانی لە باکور و رۆژئاوای سوریادا زیادکرد.

زیادکردنەکە بە بڕی لە ٣٠٪ و ساڵی رابردووش ٥٠٪ی موچەی موچەخۆرانیان زیادکردبوو.

ئەوەش لەکاتێکدایە سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا چەندین ساڵە لە هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچە کوردییەکانی سوریا بەردەوامن و لە ئێستاشدا عەفرین و سەرێکانی و گرێسپیان خسووەتە ژێر دەسەڵاتی خۆیانەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق