​بۆ دووربوون لە تینوێتی لەرەمەزان، ئەم خواردن و خواردنەوانە مەخۆن

ليست هناك تعليقات

لە مانگی ڕەمەزاندا ڕۆژوانان پێویستە وریای ئەو خواردن و خواردنەوانە بن کە ڕۆژانە دەیخۆن بۆ ئەوەی کەمتر هەست بە برسییەتی یان تینوێتی بکەن و بتوانن ئەو کاتژمێرانەی خواردن ناخۆن بەبێ کێشە بەسەری ببەن.

پسپۆڕانی خۆراک دەڵێن، مرۆڤ ڕۆژانە لەرێگەی ئارەقکردنەوە و هەناسەدان و میزکردنەوە بڕێکی زۆر ئاو بەکاردەهێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێك خواردن و خواردنەوە وادەکەن هەست بە وشكبوونەوە و تینوێتی زیاتر بکرێت و وادەکات پێویستی زیاتری بە ئاو هەبێت، بۆیە باشتر وایە ڕۆژووانان لێی بەدووربن.

پسپۆڕان ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکەن بەرۆژوو دەبن خۆیان لەم خواردن و خواردنەوانە بەدووبگرن:

یەکەم: چا و قاوە
بەهۆی ئەوەی بڕێکی زۆر کافایینیان تێدایە وادەکەن وشكبوونەوەی جەستە خێرابێت و هەست بە تینوێتی بکرێت.


دووەم: خواردنە سوێرەکان و ئەو خواردنانەی کە پرۆتینیان تێدایە
ئەو خواردنانەی کە خوێ و سۆدیۆمیان زۆرە وادەکەن هەستی تینوێتی زیاتر بێت و جەستە پێویستی بە ئاوێکی زیاتر بێت، چونکە بەرزبوونەوەی سۆدیۆم لە جەستەدا دەبێتە هۆی ئەوەی شلەکان کەمببنەوە، هەروەها جەستە پێویستی بە بڕێکی زۆری ئاو هەیە بۆ هەرسکردنی ئەو خواردنانەی کە دەوڵەمەندن بە پرۆتین.


سیێەم: خواردن و خواردنەوە دەوڵەمەندەکان بە شەکر و بەهاراتەکان
ئەو خواردن و خواردنەوانەی کە بڕێکی زۆر شەکریان تێدایە هەستی تینوێتی زیاد دەکەن چونکە وادەکەن جەستە بڕێکی زۆر شلەمەنییەکان لەدەستبدات.


هەروەها ئەو خورادنانەی کە دەوڵەمەندن بە بەهارات شلەمەنییەکانی جەستە دەمژن بەمەش دەبنە هۆی وشكبوونەوەی جەستە و هەستکردن بە تینوێتی.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif