جەواد زەريف: پێويستە ئەمريکا کۆتای بە سزاکانی سەر ئێران بهێنێت

ليست هناك تعليقات

وەزيری دەرەوەی ئێران رايگەياند: “کاتی ئەوە هاتووە ئەمريکا کۆتای بە سزاکانی سەر ئێران بهێنێت”، وەزيری دەرەوەی روسياش دەڵێت “هيوادارين ئەمريکا بگەڕیتەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی”.

لە ميانی سەردانێکی سێرغی لاڤرۆڤ وەزيری دەرەوەی روسيا بۆ ئێران لەگەڵ محەمەد جەواد زەريف هاوتا ئێرانييەکەی کۆبووەوە لە کۆنفرانسێکی رۆژنانەنوسيدا رايانگەياند: “لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی هەماهەنگی و پەيوەندييە ستراتيژييەکانی هەردوو وڵاتمان کردووە”.

وەزيرەکەی ئێران رايگەياند: “کردەوەکانی ئەمريکا لە ناوچەکە ئاڵۆزييەکان زياتر دەکات”، وتيشی “پێويستە ئەمريکا بەر لە گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی سزاکانی سەر ئێران لابدات”.

باسی لەوەشکرد “کاری تێکدەرانە لە دامەزرەوەی ئەتۆمی نەتەنزدا روويداوە، بەڵام دامەزراوە ئەتۆمييەکە بەردەوامە لە کارەکانی”.

هاوکات، سێرغی لاڤرۆڤ رايگەياند: “هيوادارين ئەمريکا بگەڕیتەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی، وتيشی “وڵاتەکەی هاوکاری ئێران دەکات لە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا و دابينکردنی ڤاکسين بۆ تاران”.

وەزیری دەرەوەی روسیا ماوەی دوو رۆژە لە گەشتێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدايە، دوێنێ دوای ئەوەی گەیشتە میسر، لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبووەوە، ئەمڕۆش گەیشتە تاران و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆبووەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif