ئایا خۆ کوتان بە ڤاکسین ڕۆژوو بە تاڵ دەکاتەوە؟

ليست هناك تعليقات

ئەندامێکی لیژنەی باڵای فەتوای هەرێم ڕایگەیاند، خۆکوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا ئەگەر باری تەندروستیی کەسی وەرگر تێک نەدات و کاریگەری لەسەر تەندروستی دروست نەکات ئەوا خۆ کوتان بە ڤاکسینەکە ڕۆژوو بەتاڵ ناکاتەوە.

ئەحمەد شافیعی، مامۆستای ئاینی و ئەندامی لیژنەی باڵای فەتوای هەرێم ڕایگەیاند، “هیچ کوتانێک بە دەرزی ڕۆژوو بەتاڵ ناکاتەوە، ئەگەر خۆ کوتانەکە کاریگەری توند نەکاتە سەر تەندروستی ئەو کەسەی دەرزییەکە وەردەگرێت ڕای پەسەند ئەوەیە کە ڕۆژوو بەتاڵ نابێتەوە”.

لەبارەی ئەو کەسانەوە کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن دەتوانن ڕۆژوو بگرن، ئەو ئەندامەی لیژنەی باڵای فەتوای هەرێم ڕایگەیاند، “یەکێک لە هۆکارەکان یان پاساوە شەرعییەکان لە ئاینی ئیسلامدا بۆ کەسێک کە ڕۆژوو نەگرێت نەخۆشکەوتنە، ئەگەر ئەو نەخۆشییە و ڕۆژوو گرتنەکەی کاریگەری توندی کردە سەر تەندروستیی ئەو کەسە ئەوا دەتوانێت ڕۆژوو نەگرێت بە مەرجی ئەوەی دوای باشبوونی لە کاتێکدا ڕۆژووەکان بگرێتەوە”.

بەپێی شەرعی ئیسلام لە هەموو حاڵەتەکانی ڕۆژوو شکاندن، دەبێت کەسێک شارەزا لە ئاینی ئیسلام یان دکتۆرێک کە بڕوای بە ڕۆژووگرتن هەیە بڕیار بدات کە ئەو کەسە بەڕۆژوو دەبێت یان دەیشکێنێت، بەڵام لە هەموو حاڵەتەکاندا ڕۆژوو شکاندن دەبێت بە قەرز و پێویستە دواتر بگیرێتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif