نێچیرڤان بارزانی رۆژانی مامی زیندوو کردەوە

ليست هناك تعليقات


تەنیا کوردی

لەگەڵ ھاتنی ناوی نیچیرڤان بارزانی دەگوترێت، ھەمیشە ھەموو لایەنەکان لەگەڵی براوەن و ئەویش لەگەڵ ھەموویان براوەیە لەچی؟ لە گەیشتن بە لێکتێگەیشتن.

سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا لەو رۆژانە دەچوو کە ھەردوو مام، کاک مەسعوود بارزانی مامی سەرۆکی ھەرێم و، مام جەلال تاڵەبانی کە ھەمیشە کاک نێچیرڤان وەک مامی خۆی سەیری کردووە، لە بەغدا لە سەردەمی ئەنجومەنی حوکمدا سەرکردەی سوونەو شیعەیان کۆدەکردنەوە و جاری کۆنگرەی ئاشتەوایی عێراقی فیدڕاڵیان دەدا.

ئەم جارە نێچیرڤان بارزانی کە ماوەیەکە بە ریشێکی سپیش لە ھەندێ وێنە دەبینرێ، توانی زەردەخەنەی سیاسی بخاتە سەر روخساری ھێزە سیاسییەکانی عێراق و خەمی داھاتووی عێراقێکی فیدڕاڵ بە کۆدەنگی ھەموو ھێزە سیاسییەکان بەبیر ھەموویان بێنێتەوە و ھەموویان لە دەوری یەکتردا کۆ بکاتەوە.

لەم سەردانەدا کۆمەڵێک پرسی ھەستیار ھەبوون کە پرسی ھاوسەنگی سیاسی لە داھاتووی عێراقدا راستەڕێ نابێ ئەگەربێت و شەراکەتی (سونەو کورد و شیعە) لەنێو جەستەی فیدڕاڵی عێراقدا لە دەورانی حوکمڕانی خۆیان بە ھاوبەش و پێکەوبوونێکی راستەقینەی تەواو لە دەسەڵاتی جیبەجێکردندا جێگیر نەبێت.

لەم سەردانەدا سەدرییەکان بە روونی ئاماژەیان دا کە لە داھاتوودا دێنە پاڵ ھاوپەیمانێتی کورد بۆ ئەوەی بتوانرێ عێراق راستەڕێ بکرێتەوە لەسەر دادپەروەری.

لەم سەردانەدا کاک نێچیرڤان ئاماژەی ئاشتەوایی لە عێراقی نوێی فیدڕاڵدا پێدان کە بریتی دەبێ لە پێکەوەبوونی کورد و سوونەو شیعە و بەبێ دەستبردن بۆ ھەندێ پرس کە دەگوترا قەوارەی ھەرێمی کوردستان دەسڕدرێتەوە، ئەم سەردانە ئەم مەترسییەی نەھێشت.

لەم سەردانەدا، نێچیرڤان بارزانی پەیامی سەرۆکی فەرەنسای وەک ئەوروپا گەیاندە عێراقییەکان کە ئیدی عێراقێکی سەقامگیری فیدڕاڵ لەسەر بنچینەی شەراکەتی کورد و سونەو شیعە بە ھاوسەنگی و لەژێر بنەمای فیدڕاڵی بە جێگیر دەمێنێت و ئەمەش نیەتی فەرەنساو ئەمەریکاو بەریتانیایە.

وەک لە نیەتی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا روونە کە فرەنسا دەبێ رۆڵی لە عێراق و سووریا ھەبێ، ھەروەھا رۆڵیشی لەسەر پرسی تورکیا و ئێران ھەبێ، ئەمەش وای کردووە کە فەرەنسا لە کاراکتەرێکی دیپلۆماسی کە متمانەی نێودەوڵەتی ھەبێ بگەڕێت کە دەمێکە ئەم کاراکتەرە سۆفت پاورە ھەیە ئەمیش نێچیرڤان بارزانی یە، ھەم وەک کەسایەتییەکی خۆشەویست و مەقبووڵ لەلایەن سەرجەم ھێزە سیاسییەکانی عێراق و ھەرێم، ھەمیش وەک حساب بۆکراو لە لایەن ئێران و تورکیا و، ھەمیش وەک رێگەپێدراو لەلایەن بەریتانیاو ئەمەریکاو فەرەنسا کە بتوانێ لە ھەندێ پرسدا رۆڵ لە عێراق و سووریا ھەبێت. 

لەم سەردانەدا نێچیرڤان بارزانی لەسەر رێککەوتنی ھەولێر و بەغدا و پشکی کورد لە بودجە جەختی کردەوە و لایەنەکانیش پاپەندیان بەم رێککەوتنە دەربڕی.

ئەم سەردانەی نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی ھەرێم بەتەنیا لە بەغدا نەبینرا بەڵکوو وەک کاراکتەرێکی جیھانی لە ناوچەکە لایەنەکانی بەدەوری یەکتردا کۆکردنەوە و دڵنیاشم ھەنگاوەکانی ناوەستێ، چۆنکە ھەم بۆ رۆژئاوای کوردستان و ھەمیش لەسەردانی بۆ بەریتانیاو ئەمەریکا لە داھاتوو زۆر پرسی دیکەی ھەستیار ھەن کە ھەمووی بۆ بەرژەوەندی ھەرێم دەستکەوتن ئەگەر لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم کۆدەنگ بن.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif