سەرۆك كۆمار: هەڵبژاردنی داهاتوو كۆڵەكەی قۆناغی داهاتووی عێراقە

ليست هناك تعليقات


لەکاتی دەرکردنی مەرسومی كۆماری تایبەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەران.. سەرۆک بەرھەم: هەڵبژاردنی داهاتوو وێستەگەیەكی گرنگ و جیاكەرەوەیە و بە كۆڵەكەی قۆناغی داهاتووی عێراق دادەنرێت

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/٤/١٢ د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق مەرسومی كۆماری تایبەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی واژووکرد، كە لە رۆژی ١٠ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت.

سەرۆک بەرھەم جەختیکردەوە هەڵبژاردنی داهاتوو وێستەگەیەكی گرنگ و جیاكەرەوەیە و بە كۆڵەكەی قۆناغی داهاتووی عێراق دادەنرێت، بۆیە پێویستە رەنگدانەوەی خواستی گەل بێت بۆ چاكسازی و راستكردنەوەی رێڕەوی حوكمڕانی، بۆیە زامنكردنی مافی دەنگدەران لە دیاریكردنی نوێنەرەكانیان دوور لە گوشار و دزینی دەنگەكانیان كارێكی هەرە لە پێش و سەرەكییە بەئاڕاستەی كۆتاییهاتنی قەیرانە كەڵەكەبووەكانی رابردوو و چارەسەری كێشەكانی بژێوی ژیان و گوزەرانی خەڵك.

ھەروەھا سەرۆک کۆمار دووپاتیکردەوە کە دوای دەرچوونی ئەم مەرسومە لایەنە پەیوەندیدارەكان پێویستە پابەندبن بە زەمینە خۆشكردن لەبەردەم هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد لە تەواوی قۆناغە جیاوازەكاندا، بەجۆرێك كە دوور بێت لەهەر گومان و نیگەرانییەك كە لە رابردوودا هۆكاری سەرەكی بووە بۆ ناڕەزایەتی بەشێكی بەرفراوانی خەڵك لە هەڵبژاردنەكان.

دەقی وتارەکەی سەرۆک کۆمار:

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

بەپشتبەستن بە دەستوور، مەرسومی كۆماری تایبەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقم واژووکرد، كە لە رۆژی ١٠ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت، بەتایبەت دوای بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی خۆی و راوێژ لەگەڵ هێز و سەركردە سیاسی و چالاكە مەدەنییەكان.

هەڵبژاردنی داهاتوو وێستەگەیەكی گرنگ و جیاكەرەوەیە و بە كۆڵەكەی قۆناغی داهاتووی عێراق دادەنرێت، بۆیە پێویستە رەنگدانەوەی خواستی گەل بێت بۆ چاكسازی و راستكردنەوەی رێڕەوی حوكمڕانی، بۆیە زامنكردنی مافی دەنگدەران لە دیاریكردنی نوێنەرەكانیان دوور لە گوشار و دزینی دەنگەكانیان كارێكی هەرە لە پێش و سەرەكییە بەئاڕاستەی كۆتاییهاتنی قەیرانە كەڵەكەبووەكانی رابردوو و چارەسەری كێشەكانی بژێوی ژیان و گوزەرانی خەڵك.

دوای دەرچوونی ئەم مەرسومە لایەنە پەیوەندیدارەكان پێویستە پابەند بن بە زەمینە خۆشكردن لەبەردەم هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد لە تەواوی قۆناغە جیاوازەكاندا، بەجۆرێك كە دوور بێت لەهەر گومان و نیگەرانییەك كە لە رابردوودا هۆكاری سەرەكی بووە بۆ نارەزایەتی بەشێكی بەرفراوانی خەڵك لە هەڵبژاردنەكان.

لەم چوارچێوەیەدا هەماهەنگی نێوان نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كارێكی پێویستە بۆ چاودێری و پاك و بێگەردی هەڵبژاردن و رێزگرتن لە بڕیاری سەربەخۆی خەڵک.

من دەزانم ئاستەنگی زۆر لەپێشە، بەتایبەت گەر پەتای كۆرۆنا تا ئەوكات بەردەوام بێت، ئەمە جگە لە ئاستەنگی ئەمنی و رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانی تیرۆر و گرفتەكانی دیکە، بەڵام لەهەمان كاتیشدا پشت ئەستورین بە هوشیاری خەڵك و توانای هێزە ئەمنیەكانمان كە پارێزگاری هەڵبژاردنەكان و دەنگدەران بگرنە ئەستۆ.

مافی هەموو خەڵكی عێراقە سود لەخێروبێری وڵاتەكەیان ببینن و دوودڵ نەبن لە ژیان و بژێوی خۆیان و خێزانەكانیان، لەم پێناوەدا پێویستە بەئاڕاستەی چاكسازی راستەقینەو دوور لە ترس و دڵەراوكێ كەشوهەوای هەڵبژاردنێكی ئازاد دەستەبەر بكرێت كە دەنگدەران حكومەت و پەرلەمانێك هەڵبژێرن بتوانێ دادپەروەری و دەرفەتی یەكسان بۆ هەمووان فەراهەم بكات.

بۆیە داوا لە یەك بەیەكتان دەكەم كە ساز و ئامادەبن بۆ بەشداریكردن لەهەڵبژاردنی داهاتوودا، چونكە ئەوە تاكە دەرفەتی ئێوەیە بۆ بەدیهێنانی خواستەكانتان و تاقیكردنەوەی ئیرادی ئازادانەی خۆتان لە بەدیهێنانی ژیانێكی ئارام و گوزەرانێكی باشتردا.

ساز و ئامادەبن بۆ دەنگدان بۆ ئەوەی دەنگەكانتان بكەن بە پردی پەڕینەوە بۆ قۆناغێكی باشتر و شیاوتر بۆ خۆتان و نەوەكانتان.

ئێوەش ھاووڵاتیانی ئازیز ھەمیشە سەربەرز و سەرفرازبن بە خوای گەورەتان دەسپێرم.






 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif