مه‌سرور بارزانی پشتیوانیی خۆی بۆ شانشینی ئوردن ڕادەگەیەنێت

ليست هناك تعليقات

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ شا عەبدوڵڵا و شانشینی ئوردن ڕادەگەیەنێت.

نووسینگه‌ی تایبه‌تی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لە پەیامێکدا بۆ شا عەبدوڵڵا شای ئوردن ، پشتگیریی و پشتیوانیی تەواوی خۆی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ شانشینی ئوردن و بڕیار و هەوڵەکانی شا عەبدوڵڵا ڕاگەیاند لە پێناو پاراستنی سەقامگیریی و ئاشتی و ئارامیی لەو وڵاتەدا.

شه‌وی رابردوو، میدیاكانی ئوردن بڵاویانكرده‌وه‌، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ شكستی به‌ هه‌وڵێكی كوده‌تا هێناوه‌، كه‌ حه‌مزه‌ بن حوسێن، شازاده‌ی جێنشینی پێشووی ئه‌و وڵاته‌ به‌نیاز بوو به‌سه‌ر شا عه‌بدوڵڵای دوومی براكه‌یدا ئه‌نجامی بدات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق