گۆڕانكاری له‌ كاتی پێدانی كاره‌بای مۆلیدەدا ده‌كرێت

ليست هناك تعليقات

قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، نرخی کاتژمێرێک ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەھلییەکان له‌ناو شاری سلێمانى بۆ مانگی ئازار به‌ كه‌متر له‌ (٣٨) دینار دیاریده‌كرێت، هاوكات گۆڕانكاری له‌ كاتی پێدانی كاره‌بای مۆلیدەدا ده‌كرێت.

ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، ٤ی ٤ی ٢٠٢١، راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، لیژنەی دیاریکردنی نرخی مۆلیدە ئەھلییەکانی سلێمانی کۆبووەتەوە، ‌له‌سه‌ر بنه‌مای‌ نرخی سوته‌مه‌نی له ‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نرخی كاره‌بای مۆلیدەکانی بۆ مانگی سێ (ئازار)ـی ‌٣٧.٧٥ (سی و حه‌وت دینار و حه‌فتاو پێنج فلس بۆ یه‌ك کاتژمێر/ئه‌مپێڕ كاركردن دیاریكرد.

دەشڵێت، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن مۆلیدە ئه‌هلییه‌كانه‌وه‌ بۆ هاوڵاتیان له‌نێوان (١٧٠) بۆ (٢٠٠) کاتژمێرە و بەوە‌ش، نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای مۆلیدە بۆ ئه‌و مانگه‌ له‌ نێوان شه‌ش هه‌زار و ٥٠٠ دینار دینار بۆ حه‌وت هه‌زار و ٥٠٠ دیناره‌ و به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی مۆلیدەکان له‌ گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌با جیاواز ده‌بێت.

باسی لەوەشکردووە، خشته‌ی كارپێكردن و دابینكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن مۆلیدە ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ مانگی چوار (نیسان) تا سه‌ره‌تای مانگی ره‌مه‌زان وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌، به‌ڵام له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا گۆڕانكاری تێداده‌كرێت و له ‌خشته‌كه‌دا پێدانی كاره‌با به‌یانیان نامێنێت و له کاتژمێر (١٢)ـی نیوه‌ڕۆ بۆ (٤:٣٠)ی به‌ره‌به‌یان ده‌بێت، له‌و ماوه‌یەی دیاریكراوه‌ هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه،‌ پێویسته‌ مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌ماوه‌ی (١٠) خولەکدا كاریان پێبكرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق