هەشت رێگە بۆ چارەسەری هەستیاری چاو لەم وەرزەدا

ليست هناك تعليقات

هەندێك كەس هەستیارییان بە وەرزی بەهار هەیە، پلەی گەرمی جەستەیان بەرز دەبێتەوە، قورگیان توشی هەوكردن دەبێت و چاویان سوردەبێتەوە و دەخورێت، چەند رێگەیەك یارمەتیت دەدات لەو دۆخە رزگارتبێت.

1. ئەگەر عەدەسەی چاو بەكاردەهێنیت پێویستە ئەو جۆرەی بەكاریدەهێنیت رۆژانە بێت و لە یەكجار زیاتر بەكارنەیەت.

2. دوربكەوەرەوە لە خواردنەوەی كحول، چونكە نیشانەكانی زیاتر دەكات.

3. دڵنیابەرەوە لەوەی چاوەكانت فێنك بكەیتەوە و بە ئاوی سارد بیشۆیت.

4. ئەگەر قژت درێژە باشترە قژت كۆبكەیتەوە و ڕێگری بكەیت لەوەی بێتە سەر روخسارت.

5. دڵنیابەرەوە لەوەی لە كاتی هاتنەوەت بۆ ماڵەوە جلەكانت بشۆیت.

6. فلتەری هەوا بۆ پەنجەرەی ماڵەكەت بەكاربهێنە، چونكە زۆر كات هەڵاڵە لە رێگەی پەنجەرەوە دێتە ژورەوە.

7. قەترە (دڵۆپە)ی چاو بەكاربهێنە، بۆئەوەی چاوت شێداربكەیتەوە.

8. كلینێكسی تەڕ بەكاربهێنە بۆئەوەی هەڵاڵەكان لەسەر روخسارت دوربخەیتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif