ئێبرا شێری ڕاو کردووە

ليست هناك تعليقات

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ ئەستێرەی تۆپی پێی سویدی و یاریزانی ئێستای یانەی میلانی ئیتالی، ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆری ژینگە دۆستان و ئاژەڵدۆستان بووەتەوە بەو پێیەی ئاشکرا بووە لە ساڵی 2011 دا لە ئەفریقای باشوور شێرێکی ڕاو کردووە، دواتر پێست و هەندێک لەبەشەکانی جەستەی ئەو گیاندارەی هێناوەتەوە بۆ ئەوروپا.

بەپێی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، لە کاتێکدا ئیبراهیمۆڤیچ هەمیشە باسی لە دەربڕینی سۆزو خۆشەویستی خۆی بۆ ژیانی کێوی و ئاژەڵان کردووە، بەڵام ڕەخنەی زۆری لەو یاریزانە گەورەیە گرتووە و زۆرێک لە هاووڵاتیانی ژینگە پارێزی سوید بە کوشتنی شێرێک تۆمەتباری دەکەن، کە لە نێو پۆلێنی زیندەوەرە مەترسی لەسەرەکانی لەناوچووندایە.

ئیبراهیمۆڤیچ پێشتر مۆڵەتی ڕاوکردنی بۆ دەرکراوە، بەڵام ڕاوکردنی ئەو شێرە بووەتە مایەی ڕەخنەو توڕەییەکی زۆر لەسەری، چونکە رەخنەگران دەڵێن، دەبوو ئێبرا هۆشیاری بدات بە پاراستنی ژینگە و ژیانی کێوی .

لای خۆیەوە ڕۆژنامەی ئێکسپرێسن-ی سویدی بڵاویکردووەتەوە، ئەو شێرەی ئیبراهیمۆڤیچ ڕاوی کردووە، لە لیستی ئەو ئاژەڵانەدایە کە مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif