ئەنجومەنی وەزیران ئامادەکاری دەکات بۆ جێبەجێکردنی پابەندە دارایی و نەوتییەکانی هەرێم لە بودجەی عێراق

ليست هناك تعليقات

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و ئامادەکاری دەکات بۆ جێبەجێکردنی پابەندە دارایی و نەوتییەکانی هەرێم لە بودجەی فیدراڵ.

بەپێی کارنامەی کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، لە تەوەرێکدا "راپۆرتی شاندی دانوستانکار سەبارەت بە پەسەندکردنی یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵی (2021) و خستنەڕووی ماف و پابەندییەکانی هەردوو حکومەت و ئامادەکاری و داڕشتنی میکانزمی جێبەجێکردنی پابەندە دارایی و نەوتییەکانی هەرێم لەلایەن وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی وەک (دارایی و سامانە سروشتییەکان) دەخرێتە روو".

هاوکات، بڕگەی دووەمی کۆبونەوەکە تەرخاندەکرێت بۆ ئامادەکارییەکانی تایبەت بە گەڵاڵەکردنی رەشنوسی یەکەمی یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی (2021).

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق