پاپای ڤاتیكان نامەیەك بۆ سەرۆك كۆماری عیراق دەنێرێت

ليست هناك تعليقات




بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، لە كۆشكی سەلام لە بەغدا، پێشوازی لە باڵیۆزی دەوڵەتی ڤاتیكان دەكات لە عیراق كە نامەیەكی پاپای فرەنسیسی لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتبوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن نوسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆكایەتی كۆمارەوە بڵاوكرایەوە”د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، پێشوازی كرد لە میتگا لسكۆڤار، باڵیۆزی دەوڵەتی ڤاتیكان لە بەغدا و لە سەرەتای چاوپێكەوتنەكەشدا، باڵیۆزی ڤاتیكان سڵاوی پاپا فرەنسیسی گەیاندە سەرۆك كۆماری عیراق و نامەیەكی دەستنوسی قەداسەتی پاپاشی ڕادەستی بەرهەم ساڵح كرد كە تێیدا سوپاسی گەلی عیراق و حكومەتی عیراق دەكات بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی لە كاتی سەردانەكەیدا بۆ عیراق لێی كرا”.

پاپا فارەنس لە نامەكەیدا وەك نوسینگەی سەرۆك كۆماری عیراق ئاماژەی پێكردووە ڕایگەیاندووە”عیراق بە شارستانی و مێژوو و كلتورییەوە دەتوانێت ڕۆلًَێكی گرنگ بگێڕێت لە پرسە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەكان و هەمەڕەنگی كلتوری و ئاینی و نەژادی عیراقیش هێزێكی زياتر دەداتە وڵاتەكە”، پشتيوانی خۆشی بۆ عیراق و گەلەكەی دەربڕى لەپێناو چەسپاندنی سەقامگیریی و ئاشتی لە وڵاتدا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق