موقته‌دا سه‌در: چه‌ند لایه‌نێك ده‌یانه‌وێت ئاسایشی وڵات بشێوێنن و هه‌ڵبژاردنه‌كان دوابخه‌ن

ليست هناك تعليقات

سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در رایده‌گه‌ێنێت، له‌ رێگه‌ی مووشه‌كبارانكردنی هێزه‌كانی بیانی له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه‌ ،چه‌ند لایه‌نێك ده‌یانه‌وێت ئاسایشی وڵات بشێوێنن و هه‌ڵبژاردنه‌كان دوابخه‌ن .

موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ده‌ڵێت: له‌ رێگه‌ی مووشه‌كبارانكردنی هێزه‌كانی بیانی له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه‌ ،چه‌ند لایه‌نێك ده‌یانه‌وێت ئاسایشی وڵات بشێوێنن و هه‌ڵبژاردنه‌كان دوابخه‌ن و ئه‌و هێزانه‌ له‌كشانه‌وه‌ په‌شیمان بكه‌نه‌وه‌.

موقته‌دا سه‌در ده‌شڵێت: مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی بیانی به‌ سوودی میلیشیاكانه‌ بۆ تێوه‌گلانی عێراق له‌ شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل وسووریا .

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق