وێنە.. لە هەولێر نەشتەرگەریی بۆ ژنێکی توشبووی کۆرۆنا ئەنجامدرا

ليست هناك تعليقات

نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی فێرکاری ھەولێر بڵاویکردەوە، نەشتەرگەری بۆ دایکێکی توشبووی کۆرۆنا ئەنجامدراوە کە دۆخی ناجێگیر بووە.

نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی فێرکاری ھەولێر رایگەیاند، "دوای ئەوەی نەخۆشێکی دووگیان سەردانی نەخۆشخانەکەمانی کرد لە دەرەئەنجامی پشکنینی تاقیگەیی دەرکەوت ھەڵگری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو."

ئاماژە بەوەشکراوە، "نەخۆشەکە لە ژووری جیاکەرەوەی کۆرۆنادا داغڵکرا و پاشان گواسترایەوە ھۆڵی نەشتەرگەری کە نەخۆشەکە باری تەندروستی ناجێگیر بوو."

ئەوەش هاتووە، لە کۆتاییدا بەسەرکەوتوویی نەشتەرگەری بۆ دایکەکە ئەنجامدرا و لە ئێستادا باری تەندروستی ژنەکە و منداڵەکە جێگیرە."


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif