نزیكەی 5 ملیۆن ڤاكسینی فایزەر دەگاتە عێراق و هەرێم

ليست هناك تعليقات

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشكرای دەكات، بەم نزیكانە بڕی نزیكەی 5 ملیۆن ڤاكسینی كۆرۆنا لە جۆری فایزەری ئەمریكی دەگاتە بەغدا و بەسەر پارێزگاكاندا دابەش دەكرێت.

گرێبەستێکی نوێیان لەگەڵ کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی واژۆکردووە بۆ دابینکردنی چوار ملیۆن و پێنج سەد هەزار ژەمە ڤاکسینی فایزەر، کە پشکی هەرێمیشی تێدا دەبێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی عێراق، “حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی ڕێككەوتنێكی نوێی لەگەڵ كۆمپانیای فایزەر واژۆكردووە بۆ دابینكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا، كە بەپێی ڕێككەوتنەكە 4.5 ملیۆن ژەم ڤاكسینە و بەشی هەرێمی كوردستانیشی تێدایە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تا ئێستا زیاتر لە ٦٣٥ هەزار ژەمە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا لە هەر سێ جۆری (فایزەری ئەمریكی و ئەسترازینیكا بەریتانی و سینۆفارمی چین-ی گەیشتونەتەتە عێراق.

بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی عێراق، دوێنێ‌ هەینی 8017 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە كەركوك 66 كە و سلێمانی 364 و هەولێر 199 و دهۆك 389 كەس تووشی پەتاكە بوون.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif