حسن جیهاد، دواپێشهات و گۆڕانکاریه‌کانی گۆڕه‌پانی سیاسی گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ کر

ليست هناك تعليقات


وته‌بێژی سه‌رۆک کۆماری عبراق سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانه‌که‌ی د به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عیراق بۆ هه‌ولێر 

حه‌سه‌ن جیهاد سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانی سه‌رۆک کۆماری عێراق بۆ شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند به‌رێز د به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عیراق سه‌ردانی هه‌ولێری کرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی و کاک نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و کاک مه‌سرور بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم و کاک قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم کۆبوه‌وه‌.
حەسه‌ن جیهاد وته‌بێژی سه‌رۆک کۆماری عیراق رایگه‌یاند له‌و کۆبوونه‌وانه‌دا دواپێشهات و گۆڕانکاریه‌کانی گۆڕه‌پانی سیاسی عیراق و هه‌رێمی کوردستان گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ کرا و ته‌ئکید له‌ یه‌کخستنی هه‌وڵ و تواناکان کرا به‌ئاراسته‌ی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌و ناکۆکیه‌کان و هێنانه‌دی یه‌کڕیزی نیشتمانی که‌ خزمه‌تی سه‌رجه‌م عیراق و هه‌رێمی کوردستان بکات.

له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا حه‌سه‌ن جیهاد ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له‌ کۆبوونه‌وانه‌دا باس له‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق کرا به‌جۆرێک ببێته‌ده‌رفه‌تێک بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی حوکمڕانی و تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ی ئێستا و گه‌راندنه‌وه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵک به‌ سندوقه‌کانی ده‌نگدان.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و سه‌ردانه‌ وته‌بێژی سه‌رۆک کۆماری عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که‌ کۆبوونه‌وه‌کان له‌ که‌شێکی دۆستانه‌دا‌ به‌ڕێوه‌چوون و تیایاندا باس له‌ میکانیزمی چاره‌سه‌ری کێشه‌کان کرا به‌گوێره‌ی ده‌ستور و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی عیراق به‌پشتبه‌ستن به‌ دیالۆگ و لێکگه‌یشتن .

حه‌سه‌ن جیهاد باسی له‌وه‌ش کرد که‌ سه‌رۆک کۆمار سه‌ردانی به‌ڕێزان مامۆستا سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین و مامۆستا عه‌لی باپیر و مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی و پارتی کرد له‌و دیدارانه‌ باس له‌ پێویستی هێنانه‌دی یه‌کریزی نیشتمانی و چاره‌سه‌ری ناکۆکیه‌کان و یه‌کخستنی هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌کان کرا بۆ رووبه‌روبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌رو پێشهاته‌کان .


حسن جیهاد
وتەبێژی سەرۆك كۆماری عێراق

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif