ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى د. بەرهەم ساڵح و مەسرور بارزانى

ليست هناك تعليقات

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق و مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم کۆبوونەوە و تاوتوێی چەند پرسێکیان کرد لەناویاندا بودجەى عێراق و هەڵبژاردنى پێشوەختەى پەرلەمانى عێراق.

بەپێی راگەیەنراوێکى حکومەتى هەرێم لەکۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکاری وپێشهاتەکانی بارودۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان تاووتوێ كرا. جەخت لە پێویستیی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان لە سەر بنەمای دەستوور کرایەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو چوارچێویەدا پەسەندكردنی یاسای بودجەی فیدراڵی 2021 ، بە هەنگاوێكی ئەرێنی دانرا کە پێویستە بەشێوەیەكی دادپەروەرانە خزمەتی سەرجەم پێكهاتە و ناوچە جیاوازەكانی عێراق بكات و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانیش ، بە زووترین کات بنێردرێت.

بەپێی راگەیەنراوەکە، "هەروەها ستایشی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا کە پێویستە هەموو لایەنەکان، پشتیوان بن لە سەرخستنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان".

لەتەوەرێكی دیکەی كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆ دەربارەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق کرا ، بە ئاراستەی زەمینەخۆشكردن لە بەردەم هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد ، كە ماف و خواستی سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق دەستەبەر بكات، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوەکە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif