گۆڕان: پارەمان لە پارتی وەرنەگرتووە

ليست هناك تعليقات

وتەبێژی فه‌رمی بزوتنەوەی گۆڕان، ڕایگەیاند، هەواڵی وەرگرتنی پارە لەلایەن گۆڕانەوە لە پارتی و هەر حزبێکی دیکە “ناڕاستە و بێبنەمایە”.

لەو بارەیەوە وتەبێژی فه‌رمی بزوتنەوەی گۆڕان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، “رایگشتی کوردستان ئاگاداردەکەینەوە، ھەواڵی وەرگرتنی بودجە، یاخود بڕە پارەیەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان، یان ھەر حیزبێکی سیاسیی دیکە بۆ بزوتنەوەی گۆڕان، زانیارییەکی ناڕاست و بێ بنەمایە.”

فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پێشتر لە وەڵامی نوسراوێکی رێکخەری گشتی گۆڕاندا رایگەیاند، بزوتنەوەی گۆڕان مانگانە (250 هەزار) دۆلار لە پارتی وەردەگرێت، هاوکات داوای رونکردنەوەیان لە بزوتنەوەکە کردبوو کە ئەو بڕە پارەیە بۆچی مەبەستێک و چۆن وەردەگیرێت.

چەند رۆژێکە پەیوەست بە داهاتووی سیاسیان و پابەندبوون بە رێبازی نەوشیروان مستەفا رێکخەری کۆچکردووی بزوتنەوەکەیان، بزوتنەوەی گۆڕان و فراکسیۆنەکەی لەبەغدا لە دوو بەیاننامەی تونددا وەڵامی یەکتریاندایەوە و بۆکارکردنی بەیەکەوەیی و پابەندبوون بەبەرنامەی بزوتنەوەکەوە چەندین مەرجیان بۆ یەکتر دانا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif